ڕه‌نگه تا ئێسته بیرت له‌وه نه‌كردبێته‌وه ئایا ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌شی مرۆڤ له‌كاتی ڕێژیم‌دا دایده‌نێت و لاواز ده‌بێت، به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و چیی لێ دێت، لێره‌دا باس له ده‌ره‌نجامی ڕێژیم و كێش دابه‌زاندن ده‌كه‌ین، بزانین چه‌وری له‌ش چیی لێ دێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا، له زانكۆی نیوساوس وێڵزی ئوسترالیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌ش له‌كاتی خۆلاوازكردندا دیار نامێنێت، ئه‌وه به‌شێكی زۆری ده‌گوازرێته‌وه بۆ دووانه ئۆكسیدی كاربۆن.
ڕۆبن میرمان به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر كه‌سێك كه 10 كیلۆگرام چه‌وری له‌شی كه‌م كرده‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی 8.4 كیلۆگرامی ئه‌و چه‌ورییه بووه‌ته دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و له ڕێی سییه‌كانه‌وه ده‌ردراون، 1.6 كیلۆگرامیش له ڕێی میز و ئاره‌ق و فرمێسك و جۆره‌كانی تری ڕژێنه‌كانی له‌ش ده‌ردراون.