ژمارەی بەکارھێنەرانی فەیسبووک گەیشتە ٢ ملیار

:: PM:07:32:28/06/2017 ‌
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ژمارەی بەکارھێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەکارھێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد له‌ناو سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى تر.

پێگه‌ى فه‌رمى "ئه‌نادۆلۆ" بڵاویشى كردۆته‌وه‌ كه‌ دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی فەیسبووک، مارک بێرگ لە ھەژماری تایبه‌تى خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لەم بەیانییەوە فەیسبووک بە دوو ملیار مرۆڤ گەیشت، لە پەیوەندی جیھاندا پێشکەوتن بەخۆوە دەبینین. دەی ئێستا با گشت جیھان لە یەکتر نزیک بکەینەوە، لەم گەشتەدا شەرەفمەندەم کە لەگەڵ ئێوەدام".

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نزیکەی ١٣ ساڵ لەمەوبەر دامەزرا و پێنج ساڵ لەمەوبەریش ژمارەی بەکارھێنەری گەیشتە ملیارێک، زیادبوونی بەکارھێنەری فەیسبووک بۆ دوو ھێندە، بە پێشکەوتنێکی زۆر گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.


وشە - محەمەد میران