خواردنی ژه‌می به‌یانیان هه‌میشه سوودێكی زیاتری هه‌یه له ژه‌مه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی ژه‌مێك ته‌ندروست بێت و به‌شێوه‌ی ڕۆژانه به‌ڕێكی بێت، هاوكات كاتدا ژه‌مه‌كه له‌شێكی ته‌ندروستت پێ ده‌دات به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌ن و ده‌پرسن نانی به‌یانی بخۆن یان نا؟، ئه‌گه‌ر بیخۆن سوودی هه‌یه؟.
ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی نێوده‌وڵه‌تی مامۆستا گه‌یلانی له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند نانی به‌یانی گرنگی تایبه‌تی بۆ وه‌رزشوانان هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیجیم ده‌كه‌ن و هه‌وڵی له‌شێكی ڕێك ده‌ده‌ن پێویسته گرنگی به‌نانی به‌یانی زیاتر بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: خواردنی نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامی، یارمه‌تیت ده‌دات به‌درێژای ڕۆژه‌كه‌ت بڕی كه‌م كه‌م نان بخۆیت و زیادخۆری نه‌كه‌یت.
دووه‌م: خواردنی نانی به‌یانی یارمه‌تی دابه‌زین و توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات، به‌تایبه‌تی له ئاستی كه‌مه‌ر و ورگ.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌متره له كه‌سانی تر به‌رێژه‌ی له %٣٠.
چواره‌م: له دوای نانی به‌یانی مێشك چالاك ده‌بێت، هه‌روه‌ها وریا ده‌بیته‌وه بیرت به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری تووشبوونت به نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه كه‌متره.
پێنجه‌م: وزه و تواناكانی له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نانی به‌یانیت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به پێكهاته‌ی پڕۆتینی، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشییه‌كان.