به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 45 پله و نزمترین پله‌ش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م به‌هه‌مان شێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 46 پله و نزمترین پله‌ش 27 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.