مه‌له‌وانگه‌ی كودره‌ت كه ده‌كه‌وێته ناو خه‌ره‌ندی تۆهما له قه‌زای ده‌ره‌نده سه‌ر به پارێزگای ماڵاتیا، چوار وه‌رزی ساڵ پله‌كانی گه‌رما ٢٢ پله‌یه به هۆی بوونی ئاوی گۆگردی هاووڵاتییان به‌چڕی رووی تێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م مه‌له‌وانگه‌یه له‌لایه‌ن وه‌قفی خولووسی ئه‌فه‌ندییه‌وه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، قوڵاییه‌كه‌ی جێ بۆ جێ له نێوان ٨٠، ١٢٠ و ١٥٠ سانتیمه‌تره، به تێكڕایی كێشی ئاوی ناو مه‌له‌وانگه‌كه ١٠٠ تۆنه، هه‌ر خوله‌كێك له سه‌رچاوه‌ی ئه‌شكه‌وته سروشتییه‌كانه‌وه ٢٧ لیتر ئاو ده‌ڕێژته ناو مه‌له‌وانگه‌كه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاژانسی "
ئه‌نادۆڵۆ" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌م ئاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك فشار و ئازاری جومگه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌سووده.