گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر وێنه‌ى ته‌كسییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ساخته‌كارى له تابلۆكه‌یدا ئه‌نجام داوه و ئێسته ته‌كسییه‌كه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیان له هاتوچۆى هه‌ولێر تاكسییه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه ساخته‌كارى له تابلۆكه‌یدا ئه‌نجام دابوو.
زیاتر گوتى، ئه‌و كاره‌ى ئه‌و هاووڵاتییه له پێناو خۆدزینه‌وه بووه له تۆماركردنی سه‌رپێچی بۆی كه خاوه‌نی ته‌كسییه‌كه تابلۆكه‌ی كردبوو به ژماره "299640" كه ئه‌م ژماره تاكسییه له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان نییه.