پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌باره‌ى زیره‌كى مرۆڤ زانیاریى ده‌دات و راى ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاستی زیره‌كیان زۆر به‌رزه، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له نێو خه‌یاڵ و مێشكى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به"وشه"ى راگه‌یاند، له رووى ده‌روونییه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی زیره‌كیان زۆر به‌رزه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له نێو خه‌یاڵ و مێشكى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به به‌راورد به‌وه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ كه‌سى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی بده‌ن.
زیاتر گوتى، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاستى زیره‌كیان به‌رزه ئه‌و كاته‌ی كه گفتوگۆی خه‌یاڵی نێو مێشكیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زیاتر ده‌خایه‌نێت له‌و گفتوگۆیه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و "فیعلی" ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به ئاستی به‌رزی شیكاری و لێكدانه‌وه‌ی مێشكی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه.
لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه به‌و شێوه‌یه كه زۆر جار مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و دواى ماوه‌یه‌ك ئینجا بڕیار ده‌دات.