له بری پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه، چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه، ده‌یانه‌وێت ببنه چه‌تری له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كه‌لار و كفری.
شه‌ماڵ ره‌ئووف چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی گوت، وه‌ك تۆڕی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی خه‌ڵك، پرۆژه‌یه‌كمان به هاوكاریی چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نێك له گه‌رمیان ده‌ست پێ كرد و پاشتر كۆنفراسیش ساز ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان فه‌رمییه، بۆ هاوكاریی ئیداره‌ی گه‌رمیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه دامه‌زراوه.
له‌باره‌ی جۆری گرفته‌كانه‌وه دووپانی كردوه، گرفتی كه‌میی بودجه، یاخود كه‌میی پرۆژه رووبه‌رووی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان ببێته‌وه یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر هه‌ست به فه‌رامۆشكردن بكات به به‌راورد به ناوچه‌یه‌كی تر، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان له گه‌رمیان ده‌دات.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه له بواری گه‌نده‌ڵی و له‌هه‌ر بوارێكی تر كه هه‌ڕه‌شه له گه‌رمیان ده‌كه‌ن یان هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه رووبه‌رووی گه‌رمیان بێته‌وه، ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌و جۆره‌یه له‌پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكیی كه‌وته نێوان به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له كه‌لار و به‌رپرسانی شارۆكه‌ی كفری له سنووری گه‌رمیان.
له 20ی مانگی حوزه‌یران، قایمقامی شارۆكه‌ی كفری، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاوڕی ڕژد له شارۆكه‌ی كفری ناده‌نه‌وه راگه‌یاند، پاشتر به‌پرسانی یه‌كێنی و گۆڕان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ململانێی نێوان به‌رپرسانی حكوومی له كه‌لار و كفری.
نیگار عومه‌ر چالای مه‌ده‌نی و به‌شدار له‌و تۆڕه به پێویستی زانی، پردێك هه‌بێ بۆ له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی چالاكوانانی نێوان ناوچه‌كانی گه‌رمیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆتا به ساردیی نێوان به‌پرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه بهێنن.
چالاكێكی دیاری گه‌رمیانیش دووپاتی كرده‌وه، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت گۆڕان و یه‌كێتی، له‌بری له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كه‌لار و كفری، ناكۆكییه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان توندتر كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی