یه‌كێكه له باشترین سه‌وزه‌كان كه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی زۆر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، دوای زانینی سووده گرنگه‌كانی بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ، بامێ ده‌كه‌ن به یه‌كێك له خواردنه باوه‌كان سیسته‌می خۆراكی ڕۆژانه‌ی خۆتان.
بامێ چییە؟
بامێ له ته‌واوی ناوچه‌كانی هێلی كه‌مه‌ره‌ی زه‌مین و ناوچه گه‌رمه‌كان و سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت،ڕووه‌كێكی هه‌ڵواسراوه و له خێزانی ڕووه‌كه‌كانی "مالۆوس"ه و به سه‌وزه‌ی په‌نجه‌ی ئافره‌تیش ناسراوه.
بۆچی پێویسته بامێ بخه‌یته نێو خواردنه تایبه‌ته‌كان و گرنگه‌كانت؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بامێ ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی خراپ له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و لووله‌كانی خوێنیش له كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری ڕزگار ده‌كات، بۆ ئافره‌تانی دووگیان و گه‌شه‌كردنی جیناتی منداڵ زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆی ته‌ندروستبوونی عه‌قلی منداڵ و ڕێگری له‌وه ده‌كات منداڵێكی ناته‌واو بهێننه دنیاوه. هاوكات بامێ ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین سی تێدایه، كه ده‌بێته هۆی نه‌رمی و گونجاوی جه‌سته و ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشی سه‌ده‌فی و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه له پێست و تێكچوونی ڕه‌نگی پێست و دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌كات.
جگه‌له‌وانه بامێ ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن كه‌م ده‌كاته‌وه، نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی سێكس له‌ناو ده‌بات، زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی ره‌بۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه له ڕیشال و پرۆتین، سكچوون له‌ناو ده‌بات، له جه‌ڵته‌ی مێشك دوورتان ده‌خاته‌وه، زۆر به‌سووده بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن.
هاوكات، كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت و ژه‌هر له له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه و ئێسك به‌هێز ده‌كات و كه‌مخوێنی ناهێڵێ و برینی نێو جه‌سته چاره‌سه‌ر ده‌كات.
وه‌رگێڕانی: ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان.