كه‌مێك پێش ئێسته له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین، ته‌رمی دوو برا به گوله‌بارانكراوی دۆزرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به به‌رچاویانه‌وه دایكیان گوله‌باران كرابوو.
رۆژی 23ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2014 هێزی پێشمه‌رگه، سوپای پاسداران، میلیشیای شیعه له هێرشێكدا گوڵاڵه و سه‌عدیه‌یان له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئازاد كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی كه‌وتبوونه ده‌ست داعش. به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌و سنووره تیرۆرستان جووڵه‌یان هه‌یه.
به‌شیر عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گوڵاڵه، به"وشه"ی راگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی عه‌یونی نزیك گوڵاڵه تیرۆریستانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك بۆ رفاندنی دوو كوڕی هۆزی لهێب كه دۆستایه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و له هه‌مان هۆزی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه‌ن".
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد "به‌هۆی رێگری دایكی كوڕه‌كان له رفاندنی دوو كوڕه‌كه‌ی، تیرۆرستان دایكه‌كه گوله‌باران ده‌كه‌ن و دواتر كوڕه‌كانی ده‌ڕفێنن".
"نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو كوڕه‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كورژراوه، گوله‌باران كران و ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین فڕێ دراون" به‌شیر عه‌بدوڵا وای گوت.
لای خۆیه‌وه زاهیر تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه چه‌كدارانی داعش له سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین خۆیان رێك خستووه‌ته‌وه و به ئاشكرا بوونیان هه‌یه.
گوڵاڵه، ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تر باشوورى رۆئاواى باژێڕی خانه‌قین كه 177 كم باكوری رۆهه‌ڵاتی به‌غدایه، روِوبه‌ره‌كه‌ى 17 هه‌زار و 500 كیلۆمه‌ترى چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتوانى 80 هه‌زار كه‌سه، 36 گوندى له‌سه‌ره كه 27 گوندیان عه‌ره‌بنشین و 9 گوندیشیان كوردنشینن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی