تەماتە شێرپەنجەی پێست لەناو دەبات

:: AM:11:26:19/07/2017 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی تەماتە یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و هاوكات ئەم جۆرەی شێرپەنجەیە لەناو دەبات، ئەمەش لەمیانەی تاقیكردنەوەی كاریگەری تەماتە لەسەر مشكی تاقیگە تاقی كرایەوە و ئەنجامی دڵخۆشكەری لەسەر دەركەوت.

توێژینەوەكە دەڵێ، مشكێكی تاقیگە كە شێرپەنجەی پێستی هەبووە، ڕێژەی 10%ی تەماتە خرایە نێو سیستەمی خۆراكی ڕۆژانەی، دوای بەردەوامبوون لەسەر ئەو سیستەمە خۆراكییە بۆ ماوەی 35 هەفتە، پاشان دووبارە زانایان پشكنینیان بۆ كردەوە و خستیانە ژێر تیشكی سەروو وەنەوشەیی، لە ئەنجامدا دەركەوت كە بەڕێژەی 50% خانە شێرپەنجەیییەكانی پێستی مشكەكە كە تەمانەی بەشێوەی ڕۆژانە خواردووە، نەماوە و لەناو چووە.

جیسیكا كوپەرستۆن یەكێك لە توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێ، بەهۆی مادەی كارۆتین و ڕەنگەكەی، تەماتە دەبێتە لەناوبەرێكی بەهێزی شێرپەنجەی پێست و هاوكات پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و تیشكە مەترسیدارەكان دەپارێزێت، هاوكات ڕێگری لە سووتانی پێست بەهۆی بەهێزی تیشكی خۆر دەكات، سوودی زۆری بۆ خانەكانی پێست هەیە.

هەروەها دەڵێ، جگەلەوانە تەماتە مادەی لیكۆبین و كارۆتینیۆدی تێدایە كە ئەو دوو مادەیە دژە ئۆكسیدێكی بەهێز و دژە تیشكە زیانبەخشە مەترسیدارەكانن.

سەرچاوە/ sciencedaily
وەرگێڕانی: ڕۆزی عەبدولرەحمان.



وشە - باز ئه‌حمه‌د