وه‌ك ده‌زانین ئایلاینه‌ر یه‌كێكه له جوانترین و سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی جوانكاری ئافره‌تان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، شاره‌زایانی مه‌كیاجكردن چه‌ندان جۆری جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و نوێ له ئایلاینهردا به‌كار ده‌هێنن و له هه‌موو شته‌كانی تر زیاتر گرنگی پێ ده‌درێت.
خانمان هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مۆدێلی نوێ و جیاوازدا ده‌ربكه‌ون و لاسایی ستایلی جلوبه‌رگ و شێوازه‌كانی قژ بڕین و چۆنیه‌تیی مه‌كیاجكردنی ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانن سوود له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببینن بۆ فێركاری و چۆنیه‌تیی مه‌كیاجكردن و گوێگرتن له ئامۆژگاری شاره‌زایانی ئه‌م بواره.
پسپۆڕانی بواری جوانكاری له ماڵپه‌ڕی ''popsugar'' تایبه‌ت به خانمان له نوێترین سه‌رچاوه‌ی تێكه‌ڵكردنی ڕه‌نگه‌كان له مهكیاجدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئایلاینه‌ری ڕه‌ش بۆ وه‌رزی هاوین شتێكی نامۆیه و له‌گه‌ڵ كه‌س و هه‌وا و ڕه‌نگه‌كانی سروست ناگونجێ، چونكه هاوین وه‌رزێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و گه‌رمه، به پێی دابه‌شبوونی ڕه‌نگه‌كانیش ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆ گه‌رما ناگونجێت و چاوێكی ماندوو و داخراوت پێ ده‌به‌خشێت، وای لێ ده‌كات ناشاره‌زا ده‌ركه‌وێت له بواری مهكیاجدا، به پێچه‌وانه‌وه بۆ ساڵی 2017 ڕه‌نگی شین به گونجاوترین ڕه‌نگی ئایلاینه‌ر هه‌ڵبژێردرا، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
- شاره‌زای بواری مه‌كیاج "Ashlee Glazer'' ده‌ڵێ: ''ئایلاینه‌ر به ڕه‌نگی شین، جوانییه‌كی تایبه‌ت به چاو ده‌به‌خشێت و وای لی ده‌كات گه‌وره و ڕوون ده‌ركه‌وێت''
- شاره‌زایه‌كی تری مه‌كیاجكردن ڕه‌نگی ڕه‌شی تێكه‌ڵ به شینی هه‌ڵبژارد، كه ده‌توانی به‌و فڵچه‌یه‌ی ئهیلاینهرهكهی ده‌خه‌یته سه‌ر، هه‌ندێك له ڕه‌نگه شینه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌یت كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز له ساڵانی پێشوو ده‌رده‌كه‌ویت.
- ئایلاینه‌ری شین وات لی ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ناسك ده‌ركه‌ویت و شێوازێكی ڕوون به پێستت ده‌به‌خشێت.
- بۆ وێنه‌گرتن ئایلاینه‌ری شین زۆر جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و له یه‌كه‌م نیگادا، سه‌رنجی به‌رامبه‌ر بۆ خۆی ڕادهكیشێت.
- ده‌توانی بۆ زیاتر ڕازاندنه‌وه‌ی چاوت له جیاتی ئایلاینه‌ری شین، سێبه‌ری چاو به‌و ڕه‌نگه بكه‌یت، كه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی برژانگ و چاوت تێكه‌ڵ ده‌بێت و ڕه‌نگی چاوت شین پیشان ده‌دات و سه‌رنجی به‌رامبه‌ر بۆ خۆت ڕاده‌كێشیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به شێوه‌یه‌كی گشتی ئایلاینه‌ری برۆنزی و ڕه‌نگه كراوه‌كانی تر وه‌ك سه‌وز و په‌مه‌یی و شینی كاڵ و تێكه‌ڵكردنێكی گونجاو، بۆ ئه‌م وه‌رزه گونجاون و شاره‌زایان فێركاری زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازانه بڵاو كردووه‌ته‌وه.