زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ڤیتامین C له جه‌سته‌یان هه‌یه و زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مییه له‌و جۆره ڤیتامینه گرنگه بۆ جه‌سته‌ی خۆیان و گه‌یشتن به ته‌ندروستییه‌كی باش، به‌شی زۆریش له خه‌ڵكی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ڤیتامین C په‌نا بۆ خواردنی حه‌بی ئه‌و جۆره ڤیتامینه ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌ندروست نییه و ته‌نیا به گۆڕانكاری له سیسته‌می خۆراك به‌بێ حه‌ب ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه زاڵ بن.
بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست كه‌می ڤیتامین C ڕزگارتان پێ پێویسته ئه‌و میوانه‌ی خواره‌وه به‌رده‌وام بخۆن.
یه‌كه‌م: كاڵه‌ك، میوه‌یه‌كی هاوینه‌یه و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ڤیتامین Cێ تێدایه و له زۆر نه‌خۆشی ده‌تانپارێزێت، ده‌توانن وه‌ك شه‌ربه‌ت،یان زه‌لاته، یان به‌شێوه‌ی خواردنی ڕاسته‌وخۆ بیخۆن و ئه‌و سووده زۆرانه‌ی به جه‌سته‌تان بگه‌ینن.
دووه‌م:كێوی، وڵاتی نیوزله‌ندا دایكی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره میوه‌یه و خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرترین بڕی كێوی به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری دنیا ده‌خۆن، له هه‌ر میلیگرامێكی كێوی بڕی 98%ی ڤیتامین C له خۆ ده‌گرێت.
سێیه‌م: پرته‌قاڵ، سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی ڤیتامین Cیه و خه‌ڵكیش له‌سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیا هۆگری زۆریان بۆ ئه‌و جۆره ڤیتامینه هه‌یه.
چواره‌م: شیلك، به یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ڤیتامینه‌كان به‌گشتی داده‌نرێ و وزه‌به‌خشێكی زۆر كارا و به‌هێزیشه و زۆرترین ڤیتامینی تێدایه، پزیشكان پێمان ده‌ڵێن كه پێویسته ڕۆژانه به به‌رده‌وامی ئه‌و میوه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌شمان بخۆین.
وه‌رگێڕانی: ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان.