بڕیار لەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەدرێت

:: AM:09:05:21/07/2017 ‌

ئەفسەرێكی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی خوار مۆدێلی دوو هەزار دەدرێت و دڵنیایش بە هاووڵاتیان دەدەت كە بڕیارەكە لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، ڕائید ئەسكەندەر عەلی ئەفسەر لە هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەری كرد بۆ ئۆتۆمبێلەكانی سەرووی مۆدێل دوو هەزار لە ئێستەدا لە جێبەجێكردن دایە بەم نزیكانە بڕیاری تریش دەدرێت.

ئەم ئەفسەرەی هاتوچۆ دەڵێت، ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل خوار دوو هەزار لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و پێویستە چارەنووسیان دیاری بكرێت، بۆیە بەم نزیكانە چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدرێت لەسەر ئەو بابەتە.

لەسەرەتای مانگی تەمووز تابلۆ كردنی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی و بێ‌ ژمارەكان دەستی پێ‌ كردووە، نزیكەی سێ‌ هەزار ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستان تابلۆكانیان ئەوروپایە.



وشە - رامیار جەواد