تەقینەوەیەك لە دووزخورماتوو ڕوویدا

:: AM:09:20:21/07/2017 ‌

شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە سنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو ڕوویدا بەو هۆیەوە چەند سەربازێكی عێراقی بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، محەمەد فایەق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دووزخورماتوو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لەنێوان گوندی زەنجەلی و عبوود بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سوپای عێراق تەقیەوە بەو هۆیەوە چوار كەس بوونە قوربانی.

بەرپرسی ڕاگەیاندی قائیمقامی دووزخورماتوو دەڵێت، لە تەقینەوەكە كوژراوێك و سێ‌ بریندار هەبوو كە فەوجی سێی مغاویری عێراقن برینی دوانیان سەختە.

شارۆچكەی دووزخورماتوو دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوایی شاری كەركووك بە دووری 16 كیلۆمەتر، بەهۆی نزیكی لە سنووری شارۆچكەی حەویجە لەئێستەدا چەكدارانی داعش جمجۆڵی سەربازیان لە سنوورەكە زۆر بووە.

لەماوەی شەش مانگی ڕابردووش چەكدارانی داعش چەندین جار لەم سنوورە هێرشیان كردۆتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەڵام لەسەرجەم هێرشەكان شكستیان هێناوە.



وشە - رامیار جەواد