به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 47 پله و نزمترین پله‌ش 28 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 48 پله و نزمترین پله‌ش 29 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.