لادای 2019 تان دیوە؟

:: AM:11:37:23/07/2017 ‌

كۆمپانیای "ئەفتوفاز"ی ڕووسی گرانترین ئۆتۆمبێلی خۆی خستە ڕوو، دوای دوو مانگ لە بەرهەمهێنانی كە شێوەی دەرەوە و مەكینە و تایبەتمەندی زۆر پێشكەوتووی هەیە و ناوی "لادا فیستا"یە.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، لادا فیستا كە بەناوی SW Crossیش ناو دەبرێ، بەشێوەیەكی زۆر ناوازە بەرهەم هێنراوە و پارچەكانی دروست كراون، بە تەواوی جیاوازە لە بەرهەمەكانی تری لادا و بە مەكینەی قەبارە 1.8 دروست كراوە كە هێزی ڕاكێشانی 122 ئەسپی هەیە. 
میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، كە دیكۆری لادا نوێكە زۆر گرنگی پێ دراوە، پێست و قوماش لە پێكهاتەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەكار هێنراوە و بۆیەی تایبەت و بەهێزتر لە جۆرەكانی تری لادا و پەڕەشووتی كاتی ڕووداوەكان نەك هەر لە پێشەوە، بەڵكو لە پشتەوەش دانراوە.

كۆمپانیاكە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەم ئۆتۆمبێلەی كۆمپانیای لادا گرانترین جۆری ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكە دەبێ و نرخەكەی دەگاتە 14 هەزار و 170 دۆلاری ئەمەریكی، هەرچەندە بەشێوەیەكی كردەیی خراوەتە بەردەم جەماوەر، بەڵام لە پایزی ئەمساڵ بە فەرمی دەخرێتە ڕوو و پێشبینی دەكرێ لە مانگی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم و نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم بە فەرمی لە بازاڕەكان بفرۆشرێت.

سەرچاوە/RT.





وشە - باز ئه‌حمه‌د