وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی حەوتەمی تواناسازی خوێندکارانی راگەیاند و تیایدا179خوێندکار لە سەرتاسەری کوردستان سودمەند دەبن.
دوانیوەڕۆی یەکشەم 23ی تەموواز وەزارەتی خخوێندنی باڵا لە
راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ "وشە" نێردراوە، رای گەیاندوە، وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجکردنی بڕی شەش ملیۆن و 465 هەزار و 549دۆلاری ئەمریکی وەک قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی
ڕاگەیاند، کە تیایدا 179 خوێندکاری تواناسازی سودمەند دەبن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەو
راگەیەندراوەدا ئاماژەی داوە، دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 30 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی
تواناسازی درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی بەرنامەی
تواناسازی بڕیاریدا بە خەرجکردنی قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی
تواناسازی، کە تایبەتە بە کرێی خوێندن، دەرماڵەی ژیان، دەرماڵەی هاوسەر، بیمەی تەندروستی و هاتوچۆ.
ئەو بڕە پارەیە بە یەک قۆناخ خەرج دەکرێت و تیایدا 179 خوێندکاری بەرنامەی
تواناسازی لە هەریەک لە زانکۆکانی "ئەمریکا، بەریتانیا، ئوستورالیا، سوید، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، رووسیا، ئیسپانیا، مالیزیا، تورکیا، فەرەنسا، دانیمارک، مصر و ئیران"
لێی سودمەند دەبن.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سهرجهم ئهو خوێندکارانەی
بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كه ناویان له لیستی ژماره حەوتی ساڵی 2017دا
هاتوه و ژمارهیان 179 خوێندکارە و داوایش دەکات خۆیان یان بریكارهكانیان سهردانی
"ڕەنج وەلی علی" لە ژوری ژماره
56 له دیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی
سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان.
لە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئاماژە دراوە، پێویستە ئەوانەی
ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتوە، بەپێیی ڕیزبەندی ناوەکانیان لە ڕۆژی دیاریکراودا سەردانی
دیوانی وەزارەت و، وەرگرتنی پارە لە بانكی
كورستان بکەن:
وەرگرتنی چەكی پارە لە دیوانی وەزارەت بەپێی ئەم ڕێکەوتانە دبێت:
- ڕێکەوتی
(25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تا (50) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی
چەك .
- ڕێکەوتی (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (51)
تا (100) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
- ڕێکەوتی (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە
(101) تا (150) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك .
- ڕێکەوتی (31-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە
(151) تا (179) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك .
* وەرگرتنی پارە لە بانكی كوردستان بەپێی ئەم
ڕێکەوتانە دبێت:
- ڕێکەوتی (25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تاكو
(36) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
- ڕێکەوتی (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (37)
تا (72) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
- ڕێکەوتی (27-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (73)
تا (109) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
- ڕێکەوتی (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە
(110) تا (146) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
- ڕێکەوتی (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە
(147) تا (179) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە.
* خوێندکار ئهگهر خۆی سەردانی وەزارەت بکات
بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکی ڕهنگاو ڕهنگ له پاسهپۆرتی خۆی
بهێنێت.
* بریكاری خوێندکار پێویسته وێنهیەکی ڕهنگاو
ڕهنگی بریكارنامه بڕواپێکراو بێت و ساڵی 2017 بۆی پشتراست کرابێت، لەهەمان کاتدا
پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامهی باری شارستانی، یان ڕهگهزنامهی
ئێراقی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت.
* كاتیك بریكار ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە
خۆی سەردانی وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیرهی ناوی خوێندکار وهك له لیستی هاوپێچدا
نوسراوه بزانێت.
* چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكان تهنها
لهبانكی كوردستانی نێودهوڵهتی/ لقی پێشهوا بهرامبهر هۆتێل چوار چرا لهشاری ههولێر
بەكاش دهدرێت.
بۆ بینینی لیستی ناوی قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی
تواناسازی لێرە کلیک بکە