چی لەبارەی پشكنینی ESR دەزانی؟

:: PM:04:13:23/07/2017 ‌

پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت، ESR پشكنینی خوێنە و بۆ ئەو پشکنینە خوێنەكە لەناو شووشەیەكی باریك دادەنرێت بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بزانرێت ڕێژەی ڤایرۆس و شێرپەنجە و ڕۆماتیزم چەندە.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تەمووز، سابیر محەمەد ئەمین پزیشكی پسپۆڕ لە بوارەكانی هەناو و گەدە و كۆڵۆن و جگەر بۆ "وشە" دەڵێت، ESR پشكنینی خوێنە كەخوێنەكە لەناو شووشەیەكی باریك دادەنرێت بۆ زانینی ڕێژەی ڤایرۆس و شێرپەنجە و ڕۆماتیزم.

ئەم پزیشكە پسپۆڕە دەڵێت، ئەم پشكنینە هیچ نەخۆشییەك دیاری ناكات، بەڵكو ڕێژەی ڤایرۆس لە خوێن دیاری دەكات، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك نەخۆشیی كۆڵۆنی هەبێت لە پشكنینێك بۆ یەكێكی تر جیاوازی هەیە لە دیاریكردنی ڕێژەكان.

ئەم پزیشكە دەڵێت، ڕێژەكان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت بەم شێوەیە:

پیاوانی خوار 50 ساڵ تا 15ـە ڕێژەكە و دوای 50 ساڵ دەبێتە 20 ڕێژەكەی.

ژنانی خوار 50 ساڵ تا 20ـە ڕێژەكەی و دوای 50 ساڵ دەبێتە 30 ڕێژەكەی

ئەم پزیشكە پسپۆڕە دەڵێت ئەگەر هاووڵاتییەك پشكنینی esrـی كرد ڕێژەكەی بەرز بوو، پێویستە پزیشك پشكنینی تری بۆ بكات.



وشە - رامیار جەواد