ئۆپلی مۆدێل 2018 دێتە بازاڕەكانەوە

:: AM:11:03:24/07/2017 ‌

كۆمپانیای ئۆپلی ئەڵمانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و ماكینەكان، جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی ئۆپلی 2018 دەخاتە بازاڕەكانەوە كە ناوی ئۆتۆمبێلەكە "GSi Insignia" دەبێ و زۆر پێشكەوتووتر لە مۆدێلی پێشووی Insignia OPC.

كۆمپانیاكە بڵاوی كردەوە، ڤێرژنی نوێی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ 160 كیلۆ لە ڤێرژنی پێشتر سووكتر دەبێ و بەرزیشی لەسەر زەوی كەمتر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی خێراتر هەڵبستێ و شەقام بگرێت، سیستەمێكی پەستانی چوارپاڵی بۆ دانراوە كە بەشێوەیەكی یەكسان پەستان و هەستان بەسەر دوو تایەی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكە دابەش دەكات، بە مەكینەیەكی جۆری تیربۆی شەش پستۆن و چوار پستۆن بە قەبارەی 2.0 بەرهەم هێنراوە، كە تواناكەی دەگاتە هێزی ڕاكێشانی 260 ئەسپ و كەمترین بڕی بەنزین خەرج دەكات بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك بڕی 8.6 لیتر بەنزین خەرج دەكات، ئەمەش وای كردووە خەڵكێكی زۆر چاوەڕوانی خستنەبازاڕی بكەن.

هاوكات ئۆتۆمبێلەكە جۆری لێخوڕینی جیاجیای هەیە كە دەتوانرێ بەشێوەكانی Standart, Tour, Sport, Competition لێی بخوڕن، جگەلەوە سیستەمێكی وەستانی زۆر بەهێزی هەیە و دۆخی تایبەتی بۆ سەر بەفر و خلیسكێنە هەیە و تایبەتمەندی دیاریكردنی خێراییشی پێوەست كراوە.

كوشنەكانی ئۆپڵی 2018 سیستەمی گەرمكردن و مەساجكردنیشی بۆ دانراوە و زۆر گونجاوە بۆ جەستەی مرۆڤ تا بە ئارامی بێ ئەوەی هەست بە ماندوویەتی بكات، بۆ ماوەیەكی زۆر بتوانن ئۆتۆمبێلەكە لێ بخوڕن، تایەكانی لە جۆری Pilot Sport 4S كە جۆرێكی زۆر باش و بەهێزە، بڕیارە بۆ یەكەم جارە ئەو ئۆتۆمبێلە لە پێشانگەی فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمبێل لە مانگی ئەیلوول/سێپتێمبەری ئەمساڵ بخرێتە ڕوو و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر بخرێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/RT.















وشە - باز ئه‌حمه‌د