بەهۆی تەقینەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون

:: AM:11:05:24/07/2017 ‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی قەرەتەپەی سەر شارۆكەی خانەقین، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی تەمووز، لیوای 120ـی پشدەر بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە بە ژمارەیەك پێشمەرگەی لیوای 120ی پشدەر، چوار پێشمەرگە بریندار بوون.

لیوای 120 ئاشكرای كردووە، پێشمەرگەكان بۆ چارەسەرە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار كراون و بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.

دوای تێكشكانی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە ئێستەدا ئەم هێزە چەكدارە جموجۆڵەكانی لە دەوروبەری چیای حەمرین دەست پێ‌ كردووە و چەند هێرشێكیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و لە سەرجەم هێرشەكان تێكشكێنراون، لە ئێستەدا لەڕێی بۆمبی چێنراو هەوڵی زیان گەیاندن دەدەن بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد