دوای سێ ساڵ له وێرانكاریی رێكخراوی داعش و نزیكه‌ی نۆ مانگی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی جیاتایفه و ده‌یان بۆردومانی ئاسمانی و هه‌زاران ته‌رمی ژێر خانووه رووخاوه‌كانه‌وه، مووسڵاوییه‌كان تا چه‌ند گه‌شبینن؟.
خه‌ڵه‌ف عوبێد حه‌دیدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌وباره‌وه به"وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته ئه‌وه‌ی پێویسته له مووسڵ ده‌ست پێ بكات، به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له لابردنی پاشماوه‌كانی ئه‌و جه‌نگه كراوه، ئه‌وه‌ش چه‌ند فایلێك ده‌گرێته‌وه له‌وانه سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هزری و ده‌روونی و ئابووری و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته پارێزگای نه‌ینه‌وا هیچ پلانێكی روونی بۆ ئه‌و بابه‌ته نییه، ئێسته ته‌نیا گرنگی به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخان و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌درێت.
زیاتر گوتی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری داعش پشت به وه‌قفی سوننه ده‌به‌ستین، به‌ڵام ئه‌وانه به‌س نین به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر سه‌ر له نوێ، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هه‌موو بنه‌ماكانی ژیانی له ده‌ست داوه و ئێسته له‌ناو كه‌مپ و خێوه‌ت ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رای گه‌یاند، له سه‌ردانمان بۆ مووسڵ بینیمان كه شاره‌كه 80%ی وێرانه‌یه، له ژێرخان و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان و 100%ی پرده‌كانیش وێران بوونه، جگه له خانوو و موڵك و ماڵی گشتی و مانه‌وه‌ی سه‌تان ته‌رمی هاووڵاتییان له‌ژێر پاشماوه‌ی رووخاوی شاره‌كه، ئێسته مووسڵی كۆن كه‌ڵكی ژیانی نه‌ماوه و به گشتی ژینگه‌ی شاره‌كه تێك چووه و بوونی ته‌رمه شیبووه‌كانیش بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی، جگه له كێشه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان نه‌ماوه و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه مێردیان كوژراوه.
ئاماژه‌ی كرد، به‌پێی پێشبینییه‌كان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، نزیكه‌ی 15 هه‌زار قوربانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی قوربانییان له‌وه‌ته‌ی هاتنی داعش و تا جه‌نگه‌كه 40 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، بێجگه له برینداران، هه‌رچی تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه به پێی پێشبینییه‌كان ده‌گاته 50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
روونی كرده‌وه، تا ئێسته به‌شی راستی شاره‌كه جه‌نگی تیادایه و قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها پێشێلكاری له دژی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كان كراوه، به‌ری راست پێشێلكاری ته‌ناهی له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات، داعش له قۆناغی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌ره‌و جه‌نگی لاوازكردن بچێت، واته جه‌نگی عه‌سابه‌یی و ته‌قینه‌وه‌كان كه پێش 10ی حه‌زه‌یرانی 2014 پێڕه‌وی ده‌كرد.
لای خۆیه‌وه غه‌زوان حامد خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به"وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته دۆخی ناوه‌خۆی مووسڵ به‌رێژه‌یی خراپه و وێران بووه، به‌شی راستی مووسڵ ژێرخانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی وێران بووه و خزمه‌تگوزارییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر نه‌ماون، بۆیه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه وه‌ك پێویست ناڕوات و پێویستمان به یارمه‌تی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش هه‌یه.
زیاتر گوتی، به‌هاوكاری وه‌قفی سوننه له مووسڵ به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری داعشی له مزگه‌وته‌كانه‌وه كه گرنگی به كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان بده‌ن، تا ئێسته‌ش تاوتوێی دواڕۆژی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ین.
شێخ موزاحم ئه‌حمه‌د حوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا بۆ "وشه" رای گه‌یاند، بۆ قۆناغی دوای داعش پێشبینی دروستبوونی جه‌نگ له نێوان پێكهاته‌ی سوننه خۆیان كه هه‌ندێكیان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و هه‌شیانه سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی یان سیاسی نین، هه‌روه‌ها دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و موحه‌له‌بییه‌ش چاوه‌ڕوانی دروستبوونی كێشه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو مووسڵ و له ده‌وروبه‌ریشیه‌وه، بۆیه جه‌نگه‌كه زیاتر تایفی و له‌سه‌ر ناسنامه و مه‌زه‌و و ئاین ده‌بێ.
زیاتر گوتی، بۆ داهاتوو پێشبینی ناكۆكی له نێوان سیاسه‌توانانی نه‌ینه‌وا و پێكهاته جیاجیاكان ده‌كه‌ین، له‌وانه له نێوان سوننه‌كان كه هۆكاره‌كه‌شی شیعه‌یه كه سه‌یری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سونه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئێسته ئێران له رێی كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات سوود له سوننه وه‌ربگرێت، بۆیه سوننه ئه‌وانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر ئه‌وان بوون كه پێشتر له گۆڕه‌پانه‌كانی مانگرتن ده‌هۆڵیان ده‌كوتی، ئێسته‌ش ئه‌و رۆڵه ده‌بینن، بۆیه پێشبینی كێشه‌ی نێوان سوننه ده‌كه‌ین و هۆكاره‌كه‌شی سیاسه‌توانانه.
ئاماژه‌ی كرد، ئه‌و نووسینگانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له مووسڵ كراونه‌ته‌وه ئێرانین و له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و مانه‌وه‌شیان دۆخی شاره‌كه ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. دووپاتی كرده‌وه كه پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش و زیاتریشه، رێكخراوه‌كانیش ئه‌و پێشێلكارییانه‌یان تۆمار كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كه نه‌چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌وه دۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌بێ له‌وه‌ی ئێسته.