پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ئاماژه‌كان بۆ كه‌سى زیره‌ك و رۆشنبیر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كێك له ئاماژه‌كانى كه‌سى زیره‌ك و رۆشنبیر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه خۆى له گفتوگۆ و شه‌ڕه قسه دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى ته‌مووز، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به"وشه"ى راگه‌یاند، كه‌سی زیره‌ك و ڕۆشنبیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی به دوور ده‌گرێت له گفتوگۆ و شه‌ڕه‌قسه‌ی بێ سوود له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه قسه‌كانی ئه‌وان سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ر تۆدا، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامانجیان تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌ت پێ كردنی به‌رامبه‌ر بێت.
زیاتر گوتى، به‌و كه‌سه ده‌وترێت زیره‌ك و تێگه‌یشتوو كه له‌و كاتانه‌دا خۆی بێده‌نگ بكات، یا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌رببڕێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ قه‌ناعه‌تێكیشی به قسه‌كانیان نه‌بێت، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دووركه‌وێته‌وه له شه‌ڕه‌قسه‌ی بێ مانا و به‌فیڕۆدانی كات.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى رابردوو یه‌كێك بووى له‌وانه‌ى گفتوگۆى به‌رده‌وامت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه قه‌ناعه‌تت به قسه‌كانیان نییه، ئه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه له‌و جۆره كارانه.