هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى زۆرى له ئاستى نه‌وه‌ى نوێى گۆڕان به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌و هۆیه‌وه كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژنان پشتگوێ خران و نوێنه‌ری شاره‌كان بوونیان نییه و پاشه‌كشه به‌و گه‌نجانه‌یش كرا خۆیان كاندید كرد بوو، ئه‌وه‌ش بارودۆخێكى دروست كرد كه ته‌نیا گرووپێكى دیاریكراو له‌و سیاسییه پیرانه‌ى له‌ناو یه‌كێتییه‌وه هاتوون، به‌بێ هیچ ركابه‌رێك پۆسته‌كان بۆ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
دوێنێ سێشه‌م 25ى ته‌مووزى 2017 هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه چوو، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه پێش هه‌ڵبژاردن له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاو كرانه‌وه، به‌و هۆیه‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ى به براوه ده‌رچوون، هیچ ركابه‌رێكیان نه‌بوو، به‌ڵكو پێشتر به چه‌ند تاكتێكى سیاسى له‌لایه‌ك پاشه‌كشه‌یان به كاندیده گه‌نجه‌كان كرد و له‌لایه‌كى تر كاندیدبوونى خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك رێكخست كه بۆ هه‌ر پۆستێك كاندیدێكى بێ ركابه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنیانى مسۆگه‌ر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له مه‌كۆى هه‌ولێرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى راگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنه‌كه ساخته ده‌رچوو، وێڕاى ئه‌وه‌ى پێنج كاندید له پارێزگاى هه‌ولێر هه‌بوون، به‌ڵام میدیاى گۆڕان و میدیاكانى تر كه له گۆڕانه‌وه نزیكن ئاماژه‌شیان به ناوه‌كانیان نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و ناوانه‌ى له زووه‌وه بڵاو كرانه‌وه، له ژوورى هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ میدیاكان خرابوونه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ست بوو، بۆ چڕكردنه‌وه‌ى سه‌رنج بوو له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌رچوون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ى بدرێت، ئاشكراى كرد، "كاندیده‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ره‌ت كرانه‌وه، كاندیده گه‌نجه‌كانیش به‌كۆى گشتى پاشه‌كشه‌یان پێكرا و هه‌موویان یه‌ك له دواى یه‌ك پاشه‌كشه‌كردنى خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یاند، چونكه سیاسییه پیره‌كان ده‌رفه‌تى به‌شداریكردنیان پێنه‌دان، هه‌ریه‌ك له‌وان به پاساوێك رازى كراوه كه كشانه‌وه‌ى خۆى رابگه‌یه‌نێت".
هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندن پاش كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دێت. به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى ناوخۆیى گۆڕان ده‌بوو له زوویه‌كه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندن بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌نجام نه‌درا.
ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بوو، ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى، باژێڕوانه‌كان، رێكخه‌رى ژووره‌كان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان بوون، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ده‌ستوورى ناوخۆیى گۆڕان، جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردووه‌وه ماوه‌كه‌ى به‌سه‌رچووه، به‌ڵام پاڵپشت به نامه‌یه‌كى نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رى پێشووى بزووتنه‌وه‌كه، كه داواى كرد بوو هه‌ڵبژاردنى جڤات دوا بخرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كرا، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان له هه‌ولێر ده‌ڵێ، "جڤاتى نیشتمانى هیچ شه‌رعیه‌تێكى یاسایى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو ده‌بوو هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپه‌ڕاندن بكه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنى جڤاتى نیشتمانى و باژێڕوانه‌كانه‌وه یان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌وكاته‌دا ئه‌نجام درا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن گرووپى باڵاده‌ستى ناو گۆڕانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت".
ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جگه‌له‌وه‌ى ماوه یاساییه‌كه‌یان تێپه‌ڕ بووه، به‌شێكیشیان به‌بێ دانان دیاریكراون، ئه‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌كى زۆر له باژێڕوانه‌كانى گۆڕان كه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن ده‌نگیان دا، له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و گرووپه باڵاده‌سته‌ى گۆڕانه‌وه به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كراون.
عوسمان حه‌سه‌ن هه‌ڵسوڕای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، "هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى زۆرى له ئاست گۆڕانخوازان دروست كردووه، هه‌م له شێوازى به‌ڕێوه بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كه و پشت كردنه بنه‌ما دیموكراتییه‌كان، هه‌م له په‌راوێزخستنى نه‌وه‌ى نوێ و دروستكردنى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌میان بۆ گه‌یشتن به خانه‌ى راپه‌ڕاندن".
زیاتر ده‌ڵێ، "گۆڕانكارى و چاكسازى به نه‌وه‌ى نوێ ده‌كرێت، به‌ڵام سیاسییه به‌ته‌مه‌نه‌كانى پێشووى یه‌كێتى نیشتمانى به‌ته‌واوه‌تى هه‌موو جومگه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان كۆنترۆڵ كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى خراپترى به‌دوادا دێت".
پاش راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه، ژماره‌یه‌كى به‌رفره‌وان له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى گۆڕان له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تى خۆیان ده‌ربڕى، سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه بوون، ئه‌وان پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه پۆست و كه‌سه‌كان یه‌كلایى كراونه‌ته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێبڕكێى تێدا نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له ژوورى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، ماوه‌ى خۆكاندیدكردن و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن ژوورى هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ 24 سه‌عات درێژ كرایه‌وه، ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا تاكتیكى سیاسییه پیره‌كان بوو، بۆ ئه‌وه بوو له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر پۆسته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێك بكه‌ون كه هه‌ر كامێكیان بۆ پۆستێك به‌بێ ركابه‌رى دووه‌م بمێنێته‌وه.
روونى كرده‌وه، "كاندیده براوه‌كان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه شوێنه‌كانى خۆیان گۆڕى، بۆ ئه‌وه بوو هه‌ریه‌ك له‌وان كه پێش هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته‌كان یه‌كلایى ببوونه‌وه، به‌بێ هیچ ركابه‌رێكى به‌هێز خۆى بۆ پۆستێك كاندید بكات، به‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌وان پۆستێكى له رێكخه‌رى گشتییه‌وه بۆ ته‌واوى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن مسۆگه‌ر ده‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو كاندید له‌وان خۆیان بۆ یه‌ك پۆست كاندید بكرابووایه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌بوو كاندیدێكى تر بۆنمونه له گه‌نجه‌كان، پۆستێكى تر بباته‌وه".
ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌رچوون، ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى په‌نجا ساڵییه‌وه‌یه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێكخه‌رى گشتى 72 ساڵ، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێرى كاروبارى ژووره‌كان 63 ساڵ، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى 60 ساڵ، ره‌وف عوسمان سكرتێرى جڤاتى گشتى 72 ساڵ، جه‌لال جه‌وهه‌ر سكرتێرى فراكسیۆنه‌كان 58 ساڵ، عوسمانى حاجى مه‌حموود سكرتێرى باژێڕوانه‌كان 54 ساڵ، شۆڕش حاجى سكرتێڕى كاروبارى خه‌ڵك 59 ساڵ.
به‌و حاڵه‌شه‌وه هیچ كاندیدێكى ژن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوو، وێڕاى ئه‌وه‌ى سوعاد عه‌بدولڕه‌زاق وه‌ك تاكه ژنێك خۆى بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندن كاندید كرد بوو.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "سوعاد عه‌بدولڕه‌زاق له‌گه‌ڵ جه‌لال جه‌وهه‌ر كێبڕكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر سكرتێرى فراكسیۆنه‌كان، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا جه‌لال جه‌وهه‌ر براوه بوو".
"له‌ناو گۆڕاندا سێ ئافره‌تى به‌هێز هه‌یه، یه‌كێك له هه‌ولێر، یه‌كێك له دهۆك و ئه‌ویتر له سلێمانى، له ئاینده‌دا پێگه‌ى خۆمان له‌ناو جڤاتى نیشتمانى به‌هێز ده‌كه‌ین و له‌دوو ساڵى داهاتوودا خۆمان بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندن كاندید ده‌كه‌ین"، كوێستان محه‌مه‌د واى گوت.
سوعاد عه‌بدولڕه‌زاق یه‌كێك له كاندیده‌كانى هه‌ولێر بوو كه به‌گوته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى گۆران له هه‌ولێر، هه‌ر پێنج كاندیده‌كه‌ى ئه‌و شاره پێشتر خراونه‌ته ژێر سانسۆره‌وه له‌رووى میدیایى و سیاسییه‌وه و ده‌رنه‌چوونیان یه‌كلایى كرابووه‌وه.
"وشه" پێوه‌ندى كرد به سوعاد عه‌بدولره‌زاق، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌وباره‌یه‌وه بدات، هه‌روه‌ك په‌یامنێرانى "وشه" پێوه‌ندییان به رابوون مه‌عرووف په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد، به‌ڵام هه‌مدیسان ئاماده نه‌بوو روونكردنه‌وه بدات، له‌كاتێكدا هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى به هه‌ڵبژاردنێكى درۆزنانه(موزه‌یه‌ف) له قه‌ڵه‌م دا و پاشتر له دیدارێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا دووپاتى كرده‌وه، پێشتر كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كان یه‌كلایى كرابوونه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كى دیموكراسى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ره‌چاو نه‌كراوه.
ئیڤار ئیبراهیم په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، "كاندیدى ژن له هه‌ڵبژاردنى خانه‌ى راپه‌ڕاندن هه‌بوو، پێمان ناخۆشه كه ده‌نگى نه‌هێناوه و ئه‌وه‌ش به ئیراده‌ى ئێمه نییه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى گۆڕان ده‌ڵێ، "ژن له پرۆسه‌ى سیاسیی كوردستاندا پرسى پێناكرێت و به‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به ژنه‌وه هه‌یه كه ناتوانین یه‌ك روئیامان هه‌بێت بۆ كێشه‌كان و داكۆكى له مافه‌كانى خۆمان ناكه‌ین و جێگه‌ى خۆمان ناچه‌سپێنین".
ئێڤار نه‌یویست راسته‌وخۆ له‌باره‌ى ده‌رنه‌چوونى ژن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى گۆڕان قسه بكات، به‌ڵام ده‌ڵێ، "زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له ژێر چه‌ترى حزبه‌كاندان به بڕیارى پیاو ده‌جوڵێنه‌وه".
وشه/سلێمانى، هه‌ولێر و گه‌رمیان