فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا شێلادزێ بۆردومان دەکەن

:: PM:02:35:27/07/2017 ‌

کەمێک پێش ئێستە دوو فرۆکەی جەنگی تورکیا بە خستی چیای کورەژاریان بە دووری کیلۆمەترێک لە سەنتەری شارەدێی شێڵادزێ بۆردومانکرد و ناوچەیەکی زۆر بەهۆی ئاگرەوە زیانی بەر کەوتووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 27 تەمووز، برقی ئیسلام هاووڵاتیەکی شارەدێی شێلادزێی/ 30کم/ سەر بە روژهەڵاتی شارۆکەی ئامێدی بە "وشە"ی راگەیاند ، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی چیای کۆرەژاریان دەست پێ کرد کە تەنیا کیلومەترێک لە سەنتەری شێلادزێ دورە.

"فرۆکەکان دوو جار چیاکەیان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و دارستان و پوش و پاوانێکی زۆری سووتاند و تا ئێستەش ئاگرەکە بەردەوامە و بەرەو و خوارەوەی چیایەکە و دەوروبەری شێلادزێ دێت، بەڵام تا ئێستە دیار نییە زیانی گیانی هەیە یاخود نا چونکە بۆردومانەکە بە پاساوی بارەگاکانی پەکەکە بووە" شایەتحاڵەکەی شێلادزێ وای گوت.

ئەو بۆردومانەی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر دەڤەری ئامێدی دەبێتە 60 مین بۆردومانی ناوچەکە، بەپێی زانیارییەکانی "وشە" سوپای تورکیا بە قوڵایی 30کم لە باکووری شارەدێی شێلادزێ بو نێو خاکی باشووری کوردستان هاتوون و بەو هۆیەشەوە پەکەکە بە قولای 90کم بو ناوچە ئاوەدانییەکانی شارەدێی شێلادزێ و ئامێدی داگەراون.

ئامێی/ نەوزاد هلۆری:









وشە - هیدایه‌ت جان