سه‌دان ساڵه خه‌ڵك سه‌ری سوڕماوه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، وا‌ته ئێسته‌ش یه‌كێكه له سه‌رسوڕھێنه‌ره‌كانی سروشت كه له گۆڤار و رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆن باسی ده‌كرێ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا به‌شێكه له زه‌ریائه‌تڵه‌سی كه ھه‌زاران كه‌شتی و فڕۆكه‌ی لێ بزر بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ شتێك به‌جێ بێڵن له دوای خۆیان، ھه‌تا ئێسته‌ش كه‌س نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی ھۆی بزربوونی ئه‌و شتانه بزانێت له‌و سێگۆشه‌یه‌دا.
كاتێك كه باسی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه وایه كه باسی چیرۆكێكی خه‌یاڵی بكه‌یت، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ڕاستییه‌كه و چه‌ندان جار گوێمان لێ بووه له زۆر جێگه‌دا باسی ده‌كرێت كه به‌گه‌وره‌ترین ململانێی داده‌نرێت كه به‌ره‌وڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
شوێنی جیۆگرافی سێگۆشه‌یی به‌رمۆدا ده‌كه‌وێته رۆژئاوای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له باشووری ویلایه‌تی فلۆریدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خۆی له خۆیدا ئه‌و شوێنه شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی ده‌ھێنێت، سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه كاتێك چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك تیایدا بزر بوون كاتێ فڕین به‌سه‌ریدا دیار نه‌مان و له‌و كاته‌وه به‌و ناوه‌وه ناسراوه، ھه‌ندێكیان پێی ده‌ڵێن سێگۆشه‌ی شه‌یتان.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی" ئیندپێندێنت" زانای ئوسترالی" كارل كروزلنسكی" گه‌یشت به‌و ڕاستییه‌ی كه ونبوونی گه‌شتی و فڕۆكه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كان كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاووهه‌وا ناله‌بار و خراپه و ده‌بێته هۆی كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی كاپتن و ده‌ریاوانه‌كان. دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌كی تر له ئارادا نییه، هۆكاری ڕوودانی زۆرترین ڕووداو له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی باری ئاووهه‌واكه‌ی. ناوبراو باسی له‌وه كرد، ڕێژه‌ی ڕووداو و و دیارنه‌مانی فڕۆكه و گه‌شتییه‌كان، هیچ زیاتر نییه له ناوچه‌كانی تر ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت.