ئەو بەشانەی ئۆتۆمبێلەكەت فەرامۆش مەكە

:: PM:06:17:01/11/2016 ‌

ئۆتۆمۆبێل بەشێكە لە كەسایەتیت، ئەو وەك ماڵەكەت وایە كە ئەگەر كەسێك بێتە ناویەوە دەتوانێ كەسایەتیت بناسێت، بۆیە گرنگی پێ بدە، لەوەش گرنگتر چەند بەشێكی ئۆتۆمبێلە كە بە بەردەوام پێویستە وریایان بیت و فەرامۆشیان نەكەیت، ئەوەشیان بۆ سەلامەتی خۆت و خێزان و خۆشەویستانت گرنگە: 

-پشكنینی رۆنی بزوێنەر، تەنیا ئەوە كە بچیتە لای روونگۆڕ و لە كاتی خۆی رۆن بگۆڕیت، بەڵكو پێویستە هەر كاتێك بەنیازی گەشتێكی درێژخایەن بوویت پشكنینی بۆ بكەیت، هەروەها بزانی تەمەنی رۆنەكە چەندی ماوە بۆ بەسەرچوون، واتە تا چەند لینجێتی ماوە.

-ئاوی رادێتەر، پێویستە لە ئاستی ئاسایی ئاوەكەی دڵنیا بیتەوە كە پێویستە بۆ ساردكردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لەپاڵ پانكە، بەڵام باش نییە كە ئاوی ئاسایی بۆ رادێتەر بەكار بێت، چونكە خوێ و كانزای تیادایە كە بەگەرمبوون و تێپەڕبوونی كات دەنیشتن و لوولەكانی رادێتەر دادەخەن، بۆیە ئاوی تایبەت و رەنگ سەوزەكە بەكار بێنە.  

-تایە و تایەی سپێر بپشكنە، بەر لە هاژووتنی ئۆتۆمبێلەكەت سەیرێكی تایەكانت و تایەی سپێر بكە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاسایین و هیچ كێشەیەكیان نییە، هەر جارێكیش سەردانی رۆنگۆڕت كرد با سەیرێكی تایەكانت بكات كە پێویستیان بەگۆڕین و چاككرنەوە نییە. 

-سكرێتەری وەستاندن، لە گرنگترین بەشەكانی پارێزگاریكردنی ئۆتۆمبێلە و پێویستە ناوە ناوە پشكنینی بۆ بكرێت، هەروەها پشكنین بۆ بەنزەكانیش بكرێت.

-لایتەكان، پێویستیان بە پشكنین هەیە بەتایبەتی خۆت دەتوانی بیكەیت بەشەوانە. 

-قایشی پانكە و بزوێنەر، لە بەشە گرنگەكانی ئۆتۆمبێلن و بەبێ ئەوانە ئۆتۆمبێل ناتوانی كاری خۆی بكات.

-لاشەی ئۆتۆمبێل و شلبوونەوەی، رەنگە كاتێك بە رێگەیەكی قیرتاونەكراو رۆیشتبێتیت ئۆتۆمبێلەكەت شلبووبێتەوە و دەنگی لێوە بێت، بۆیە بۆئەوەی زیاتر تەشەنە نەكات و زیانەكانی زیاتر نەبن و تووشی رووداوی لەناكاو نەبیت، پێویستە پشكنین بكەیت.

سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل