گۆڤاری ''
ئه‌نا زه‌هره''ی خه‌لیجی بڵاوی كرده‌وه، هاڕاوه‌ی ناوكی ترێ نهێنی جوانی پێستی له‌خۆ گرتووه، ده‌بێته هۆی پاراستنی پێستی ڕووخسار له پیربوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وی هه‌ندێ نه‌خۆشی پێست وه‌ك هه‌وكردن و قڵیشان.
له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌و گۆڤاره بڵاو كرایه‌وه، هاڕاوه‌ی ناوكی ترێ ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌یه‌كی كاریگه‌ر ناسراو به ''براونپۆسیانیدین'' ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له به‌هێزترین دژه ئۆكسانه‌كان، ئه‌م ماده‌یه‌ش به‌ره‌نگاری كرداری ''free radicals'' ده‌بێته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ چرچبوونی پێست.
هاڕاوه‌ی ناوكی ترێ به‌ره‌نگاری ڕه‌گی خانه‌كانی پێست و كۆلاجین و ئایلاستین ده‌بێته‌وه كه به‌رپرسن له پووكانه‌وه‌ی بریقه‌داری و نه‌رمی پێست، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانی هاڕاوه‌ی ناوكی ترێ بۆ ڕووخسار، ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی گه‌شه‌ی پێست و پاراستنی له چرچبوون و ڕووشان و له‌ناوچوونی خانه‌كانی.
ماده‌ی ''براونپۆسیانیدین'' هه‌ڵده‌ستێ به ڕێكخستنی چالاكییه‌كانی ئه‌نزیمی پێست، هه‌روه‌ها پێست ده‌پارێزێت له تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی مه‌ترسیدار، وا ده‌كات پێست توانای به‌رگه گرتنی به‌رامبه‌ری هه‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م ماده‌یه سوودێكی زۆری بۆ چاكبوونه‌وه‌ی شوێنی برین و قڵیشانی لێو هه‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێست وه‌ك هه‌وكردنی پێست.
هاڕاوه‌ی ناوكی ترێ به شێوه‌ی ده‌نكه حه‌ب له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، بێ گومان دوای سه‌ردانیكردنی پزیشك ده‌توانی قوتوویه‌كی لێ بكڕیت و ڕۆژی سێ ده‌نك له‌و حه‌به بخۆیت.