ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام خوویان به خواردنی نینۆكیانه‌وه گرتووه، جگه له‌وه‌ی دیمه‌نی نینۆكیان ناشیرین ده‌كه‌ن و ڕه‌فتارێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چه‌ند زیانێكێش به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م كرداره ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی قه‌راغه‌كانی نینۆك، ڕێخۆشكه‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش له ده‌سته‌وه بۆ ناو ده‌م، هه‌روه‌ها زیانێكی گه‌وره‌ی له داخورانی ددانه‌كان هه‌یه.
له ماڵپه‌ڕ و گۆڤاری ''
له‌ها''ی سعوودیدا هاتووه، ئه‌م ڕه‌فتار و خووه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به هه‌ستكردنی كه‌سه‌كه به دوودڵی، له‌و كه‌سانه‌شدا به‌دی ده‌كرێت كه نموونه‌یی و ڕژدین له ژیانیاندا و هه‌رگیز ناتوانن هه‌ست به ئارامی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م كه‌سانه هه‌رگیز له‌م خووه‌ی خۆیان ڕازی نین و به‌رده‌وام تووشی شڵه‌ژان ده‌بن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا له كاتی خواردنی نینۆكه‌كه‌نیان یان یاریكردن به قژیان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و وزه نه‌رێنییه‌ی تێیاندایه.
وا چاكتره هه‌ڵگری هه‌ر خوویه‌ك بیت، زوو سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی لێت نه‌بێت به نه‌خۆشی، له‌ناو خه‌ڵكدا به شێوه‌یه‌كی نامۆ مامه‌ڵه نه‌كه‌یت.