له ئامارێكی نوێ‌دا كه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشیی كۆلێرا له وڵاتی یه‌مه‌ن بۆ نیو ملیۆن كه‌س له 21 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، نزیكی 16 ملیۆن یه‌مه‌نی به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوی خاوێنه‌وه ده‌ناڵێنن و به ڕێژه‌ی 60%ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه له‌ژێر به‌دخۆراكی و مه‌ترسیی سه‌قامگیریدان.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، نزیكی 15 ملیۆن كه‌سیش هیچ سه‌رپه‌رشتییه‌كی ته‌ندروستییان بۆ ناكرێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕێژه‌ی نه‌خۆشی و درمه‌كان زیاد بكات و كۆلێراش كه له وڵاته‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته نیو ملیۆن كه‌س كه هه‌ندێكیان له دۆخێكی مه‌ترسیدان و ڕۆژانه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
خراپیی چاودێری باری ته‌ندروستی له‌و وڵاته، بۆ ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆیییه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه له نێوان حكوومه‌ت و به‌رهه‌ڵستكاره حووسییه‌كان كه له زۆرێك له شاره‌كان به ته‌واوی حكوومه‌ت نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی مه‌ده‌نی تێدا نه‌مێنێ و تا ئێسته نزیكی 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی له كاره‌كانیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.