به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، چوار كادری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، له كاتێكدا خه‌ریكی هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی 16ی ئاب بوون، شۆفێرێك لێیان ده‌دا و دانه‌یه‌كیان ده‌كوژێ.
دانا شه‌هید جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له كاتێكدا چه‌ند كادیرێكمان خه‌ریكی هه‌ڵواسینی ئاڵا و درووشمه‌كانی پارتی بوون كه كرێنێك و ئۆتۆمبێلێكی پیك ئابیان پێ بووه، ئۆتۆمبێلێكی لاند كرۆزه دێت و لێیان ده‌دا.
زیاتر گوتی، به گوته‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه جۆری لاند كرۆزه‌ر بووه، به‌خێراییه‌كی زیاتر له 150 به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و له پیك ئابه‌كه‌ی داوه و هه‌ڵی داوه و دواتر به ر كرێنه‌كه كه‌وتووه، ئه‌ویشی جوڵاندووه، له‌و كاته‌دا كادیرێكمان ده‌كوژرێ و سێی تریش بریندار ده‌بن.
ئه‌و كادیرانه خه‌ریكی هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی یادی 16ی ئاب بوون له به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی. له 16ی ئابی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ یادی له‌دایكبوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. ساڵانه كادر و لایه‌نگرانی پارتی، له‌و ڕۆژه‌دا به چه‌ندان جۆر چالاكی یادی ده‌كه‌نه‌وه.
دانا شه‌هید جه‌زا، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی برینداره‌كان گوتی، هه‌رسێكیان له ڕه‌وشێكی خراپدان، به‌تایبه‌تی "هه‌ڤاڵ بایز" كه له ناو پیك ئابه‌كه بووه، چه‌ند شوێنێكی شكاوه و به ته‌واوی له دۆخێكی خراپدایه.
ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ڕووداوه‌كه ده‌كرێ و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار ناكه‌ین و وای ده‌بینین ڕێككه‌وت بێت، وا باشتره پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌كه‌وین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی وای گوت.
ئه‌وه‌شی گوت: شۆفێری لاند گرۆزه‌ره‌كه‌ش برینداره.