به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فیسبووك له‌سه‌ر كێشه‌ى شارۆكه‌كه‌یان قسه‌یان كردووه و داوایه‌كیان ئاراسته‌ى داواكارى گشتیی كردبوو دوو گه‌نجی شارۆكه‌ى سیدسادق گیران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى ئاب، ئه‌بوبكر حوسێن چالاكوانى مه‌ده‌نی له شارۆكه‌ى سه‌یدسادق به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فیسبووك ناوى دامه‌زراوه‌كانى سنووره‌كه‌یان هێناوه، داواكاری گشتی سكاڵای له‌سه‌ر دوو گه‌نج كه چالاكوانن تۆمار كردووه و به‌پێی ماده‌ی 102 خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى پێوه‌ندى گیراون.
زیاتر گوتى، نووسینى ئه‌و دوو گه‌نجه هیچ ته‌شهیرێكى تێدا نییه، چونكه ناوی هیچ كه‌سی تێدا نه‌هاتووه له هه‌مان كاتدا ئه‌وان دوو كێشه‌یان ئاماژه پێ كردووه كه تا ئێسته یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و داواكارى گشتیی بێده‌نگى لێ كردووه.
روونى كرده‌وه كه پۆسته‌كه‌ى ئه‌و دوو گه‌نجه بانگه‌شه‌یه‌ك بووه بۆ تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر داواكارى گشیی به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاكان.
لاى خۆیه‌وه عه‌مید حه‌كیم به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆكه‌ى سه‌یدسادق بۆ "وشه" گوتى، دوو كه‌س له سه‌یدسادق گیراون، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كم نییه كه هۆكاره‌كه‌ى چییه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئێسته ئه‌و دوو چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له بنكه‌ى پۆلیسى شارۆكه‌ى سه‌یدسادق گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌یدسادق/ شه‌فیق بانى شارى