لە دهۆك حەوت موەلیدەی كارەبایی دەسووتێن

:: PM:06:25:16/08/2017 ‌

كەمێك پێش ئێستە بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە، حەوت موەلیدەی كارەبایی لە سەنتەری شاری دهۆك سووتان و زیانێكی زۆری مادیان جێ هێشت.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك لەمبارەوە بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی شۆرتێكی كارەباوە، ئەمڕۆ ئێوارە ئاگر لە موەلیدە كارەباییەكانی كۆڵانی بەرۆشكێ دەكەوێتەوە و بەو هویەوەش حەوت موەلیدەی كارەبا سووتان، كە پێنجیان بە تەواوەتی سووتاون و دووەكەی تریش تەنیا زیانیان پێ كەوتووە و بەتەواوەتی نەسووتاون.

زیاتر گوتی، ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی دهۆك كونتڕوڵ كراوە و سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری مادی بەر موەلیدەكان كەوتووە، بەپێی زانیارییەكانی بەرگری شارستانی دهۆك لە ماوەی 45 روژی رابردوودا، چوار رووداوی گەورەی ئاگركەوتنەوە لە سەنتەری شاری دهۆك رووی داوە كە زیانێكی زۆری مادیان هەبووە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل