وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه ببینه كه دڵی ماریای بردووه
خانمه گۆرانیبێژ ماریا هه‌ورامی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاوكرده‌وه و بووه قسه و باسی هه‌وادارانی.
ماریا هه‌ورامی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی"دڵم"، باوه‌شی به‌و هاوڕێیه‌یدا كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه هه‌وادارانی له واڵی تایبه‌تی خۆی سه‌رنجی زۆریان بۆ وێنه‌كه‌ی نووسیووه.
ماریا خاوه‌نی چه‌ندین كار و به‌رهه‌می هونه‌رییه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و كۆچكردوو عه‌باسی كه‌مه‌ندی دووباره گوتووه‌ته‌وه.
ماریا كه‌مال مسته‌فا، ناوه هونه‌رییه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامییه، دایك و باوكی له هه‌ورامان له‌دایك بوون، به‌ڵام خۆی له گه‌ڕه‌كی ڕیعایه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
ماریا هه‌ورامی ده‌رچووی به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 2009 به‌دواوه ده‌ستی به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌تایبه‌تیش وتنه‌وه‌ی گۆرانییه هه‌ورامی و كۆنه‌كان.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی خوشكه‌كه‌ی له ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا، هێرشێكی زۆر كرایه سه‌ر ماریا هه‌ورامی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و جله نه‌شیاوانه‌ی كه له‌به‌ری دابووه، ئه‌وه‌ش به قسه‌ی هه‌وادارانی.
وشە -
محەمەد میران