به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی با، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و بوونی تۆز و خۆڵ، له كه‌ركوكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 47 پله و نزمترین پله‌ش 30 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هاوكات سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی كوردستان به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 45 پله و نزمترین پله‌ش 28 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.