ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به ئاره‌قكردنه‌وه و ماندوێتی ده‌كه‌یت، پێویسته تا زووه سه‌ردانی پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌ت بكه‌ی، چونكه ئه‌مانه و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تر ده‌یسه‌لمێنن كه شڵه‌ژان و تێكچوون له هۆڕمۆنه‌كانتدا هه‌یه.
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه چه‌ند كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه، وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی قژ، بێتاقه‌تی، ماندوێتی و تێكچوونی سوڕی مانگانه (له خانماندا)، پێویسته بزانیت هه‌ر یه‌كێك له‌و نیشانانه ئاسایین و پێویست به شڵه‌ژان و خۆ تێكدان ناكات، چونكه ئه‌مانه ته‌نیا نیشانه سه‌ره‌تایییه‌كانی شڵه‌ژانی هۆڕمۆنه‌كانتن و له كاتی به دیاركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه، وا چاكتره به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌یت.
هۆڕمه‌نه‌كان ده‌ردانی لینجی ڕژێنی ده‌ره‌قین، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی جه‌سته ده‌گرێت وه‌ك، نووستن، برسیبوون هه‌روه‌ها سووڕی مانگانه و ده‌ردانی هۆڕمۆنی مێینه لا خانماندا.
له هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌كدا سه‌لمێنراوه، شڵه‌ژان و تێكچوونی هۆڕمۆن له خانمان زیاتر ڕوو ده‌دات وه‌ك له پیاوان، هۆكاره‌كانیشی بۆ كاتی پێش سوڕی خانمان، سكپڕی، ڕژێنی ده‌ره‌قی و چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و نیشانانه‌ن كه له كاتی بینین و هه‌ست پێكردنیان پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كانت پێ بدات:
1- گه‌رمبوونی ڕووخسار: خانمان كاتێك ته‌مه‌نیان به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌چێت و سوڕی مانگانه‌یان كۆتای دێت، هۆڕمۆنه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی جه‌سته‌یان ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه له مانگه‌كانی كۆتای سوڕی مانگانه و دوای ته‌واوبوونیان به یه‌كجاری، دووچاری دڵه‌ڕاوكێ و گه‌رمایه‌كی زۆر له ناوچه‌وان و ڕووخساریان ده‌بن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی تێكچوونی هۆڕمۆن و پێویسته پزیشكی خانمان روونكردنه‌وه‌یان له‌مباره‌یه‌وه بداتێ و چاره‌سه‌ری گونجاویان پێ بڵێت.
2- قژ هه‌ڵوه‌رین: ئه‌م نیشانه‌یه له كاتی دوودڵی و شڵه‌ژان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له خانمان و پیاوانیشدا ڕوو ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نیشانه‌یه شتێكی سروشتییه و زۆر به ئاشكرا ئاماژه به تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان ده‌كات، پێویست ناكا ده‌ست بكه‌ن به به‌كارهێنانی چه‌ندان جۆر شامپۆ و ده‌رمانی كیمیایی بۆ قژ، به سه‌ردانیكردنی پزیشك باشترین چاره‌سه‌رتان پێ ده‌دات و ڕه‌گی قژه‌كه‌تان ده‌ڕوێته‌وه.
3- كه‌م یان زیادبوونی كێش: ئه‌گه‌ر زۆر به خێرایی بڕێكی زۆر له كێشت دابه‌زی یان زیادی كرد، بزانه تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانت هه‌یه، چوونكه گۆڕانی ساده‌ترین شت له هۆڕمۆنه‌كانتدا ده‌بێته هۆی خراپبوونی سه‌رفكردنی كالۆری له جه‌سته، هه‌رچه‌نده ڕژێنی ده‌ره‌قیش ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له زیادبوون و كه‌مكردنی كێش به شێوه‌یه‌كی خێرا، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ دیاریكردنی ئه‌و هۆكاره‌ی گۆڕانی به‌سه‌ر كێشی جه‌سته‌ت هێناوه.
4- ئاره‌قكردنه‌وه: ئه‌مه ئه‌و بارودۆخه‌یه كه هه‌موو تاكێك له قۆناغی جیاواز له ته‌مه‌نیدا به خۆی ده‌بینێ، چه‌ند هۆكارێكیش بۆ ئه‌م ئاره‌قكردنه‌وه‌یه هه‌یه، به‌ڵام خراپترینیان به هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی خه‌و و پچڕانی خه‌وی درێژ.
5- خه‌مۆكی: هه‌ندێ جار به بێ بوونی هیچ هۆكارێكی خه‌مناك و كاریگه‌ر تووشی خه‌مۆكییه‌كی زۆر ده‌بیت، به‌تایبه‌ت له خانماندا كاتی سوڕی مانگانه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی هۆڕمۆنی "ئۆكسیتۆسین" ناسراو به هۆڕمۆنی دڵخۆشی، به‌رپرسه له چاككردنی بارودۆخه ده‌روونییه‌كان، هه‌ر تێكچوونێك له‌م هۆڕمۆنه‌دا هه‌بێت وا ده‌كات هه‌ستكردنت به دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی و دڵه‌ڕاوكه زۆر بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانیكردنی پزیشكی ده‌روونی باشترین هه‌ڵبژاردنه.
6- شه‌كه‌تی: وه‌ك پێشتر باسمان كرد، تێكچوونی هۆڕمۆن ده‌بێته هۆی گۆڕینی هه‌موو چالاكییه‌كانی جه‌سته و مێشك و ماندووبوون و شه‌كه‌تیش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه، له كاتی هه‌ر تێكچوونێك له هۆڕمۆنه‌كاندا هه‌ست به‌م بارودۆخه به شێوه‌یه‌كی ئه‌سته‌م ده‌كرێت و به زووترین كات پێویستی به سه‌ردانیكردنی پزیشك هه‌یه.
7- تێكچوونی ئاره‌زووی خۆراك: ئه‌مه دوو دۆخی جیاوازی هه‌یه، له هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زووی خۆراك زیاد ده‌كات و له هه‌ندێكیش كه‌م ده‌كات، هۆكاری هه‌ردووكیشیان بۆ تێكچوونی سیسته‌می ئاسایی هۆڕمۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه هۆڕمۆن كاریگه‌رییه‌كی زۆری له شێوازی هه‌رسكردنی خۆراك هه‌یه.
8- تێكچوونی سوڕی مانگانه (له خانماندا): دواكه‌وتن و درێژخایه‌نی و ئازاری زۆر له‌م سوڕه هۆكارن بۆ تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان و به زووترین كات پێویستی به سه‌ردانی پزیشكی خانمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هێلكه‌دانی خانمه‌كه دروست نه‌كات.
9- نه‌زۆكی: ئه‌مه‌ش له خانمان و پیاواندا روو ده‌دات و تاكه هۆكاریشی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانه، باشتر وایه هه‌ردوو لایه‌ن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و پێش هه‌موو شتێك پسكنین بۆ هۆڕمۆن بكرێت و چاره‌سه‌ری تێكچوونه‌كه‌ی بكرێت.