مه‌سكارا یه‌كێكه له‌و جوانكارییانه‌ی خانمان كه ده‌بێت زۆر به وریایی قه‌باره‌ی پڕی و ڕه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵبژێریت، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به چاوت ببه‌خشێت.
خانمان وا ده‌زانن هه‌ر كاتێك پێویستیان به به‌كارهێنانی مه‌سكارا بوو، ڕه‌نگی ڕه‌ش باشترین هه‌ڵبژاردنه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕه‌نگی چاوه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش زۆرجار مه‌كیاجێكی نامۆ و نه‌گونجاو به ڕووخساریان ده‌به‌خشێت.
''ماریا كرۆینا" شاره‌زای بواری مه‌كیاج و جوانكاری خانمان له وڵاتی به‌ڕیتانیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی گونجاو بۆ بڕژانگه‌كان، ئه‌م چه‌ند ڕێنوێنییه‌ی به خانمان دا:
چاو سه‌وز: پێویسته ئه‌م خانمانه مه‌سكارای ڕه‌نگی بنه‌وشه‌یی تۆخ به‌كار بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی چاویان بكرێته‌وه و سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وێت.
چاو ڕه‌ش: مه‌سكارای قاوه‌یی زۆر گونجاوه تا تیشكی خۆڕ له ناو چاویدا ڕه‌نگ بداته‌وه و بدره‌وشێته‌وه.
چاو قاوه‌یی: مه‌سكارای ڕه‌شی كاڵی شینباو به‌كار بێنن تا رووناكی چاویان بكاته‌وه.
چاو هه‌نگوینی: مه‌سكارای سه‌وزی كاڵ زۆر گونجاوه، وای لێ ده‌كات ڕه‌نگه ناسكه‌كه‌ی چاوی له ده‌ست نه‌دات و مه‌یله‌و سه‌وز ده‌ربكه‌وێت.
چاو شین: مه‌سكارای شینی تۆخ یان كاربۆنی به‌كار بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی چاویان به شێوه‌یه‌كی بریقه‌دار و شین ده‌ربكه‌وێت.