باوكێكی به‌ریتانی له كۆتاییدا دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، ڕێیه‌كی دۆزییه‌وه وا له كوڕه‌كه‌ی بكات به ناچاری و له زووترین كاتدا وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی بداته‌وه.
''نی‌ك هێربت" ی 45 ساڵ، چه‌ند ساڵێكی زۆره به دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكه وا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات كه به ناچاری وه‌ڵامی پێوه‌ندییه گرنگه‌كانی بده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كوڕه 13 ساڵانه‌كه‌ی ده‌ستی به به‌كارهێنانی مۆبایل كرد و له قوتابخانه زۆربه‌ی جاره‌كان له‌به‌ر بێ ئاگایی و سه‌رقاڵی، وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی باوكی نه‌ده‌دایه‌وه.
هێربت به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، هه‌ستا به دروستكردنی ئه‌پڵیكه‌یشنێك به ناوی "replyASAP" به‌كارهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه كاتێك پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ دێت، زه‌نگێكی زۆر به‌رز لێ ده‌دات و توانای خامۆشكردن و داخستنه‌وه‌ی نییه، له كاتی بێده‌نگی مۆبایله‌كه‌شدا ئه‌م به‌رنامه‌یه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ر زه‌نگ لێ ده‌دات، ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ش له لێدان ناوه‌ستێ تا وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه نه‌درێته‌وه یان نامه‌یه‌ك نه‌نێرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كاتێك نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن باوك و دایكانه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ڕوات، پێشانیان ده‌دات كه نامه‌كه‌یان خوێندووه‌وته‌وه یا جارێ نا، هه‌روه‌ها پێشیان ده‌ڵێ هۆكاری نه‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه ئه‌وه‌یه مۆبایلی منداڵه‌كه‌یان قفڵ كراوه، هه‌ر كاتێكیش قفڵی مۆبایل بكرێته‌وه به په‌یامێك بۆ دایك و باوكه‌كان ده‌ڕوات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه منداڵه‌كه ده‌ستی له مۆبایله‌كه‌ی داوه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو ده‌توانن پێوه‌ندییه‌كی پێوه بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه هێربت ده‌ڵێ: ''له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه ده‌چێته بازاڕی مۆبایله‌كان و ده‌توانن هه‌موو دایك و باوكێك لای خۆیانه‌وه دایبه‌زێنن و سوودی لێ ببینن".