له‌به‌ر بوونی جیاوازی ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆن و ته‌مه‌ن و پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژین، جیاوازییه‌كی زۆر له سوڕی مانگانه‌ی ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت و شتێكی ئاسایییه هی دوو كه‌سی زۆر نزیك له یه‌كتر وه‌ك یه‌ك نه‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك گۆڕانكاری و جیاوازی له ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌دا مه‌ترسی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێویسته ژنان به گشتی و كچان به تایبه‌تی زۆر وریای ئه‌م بارودۆخه بن.
كاتێك سوڕی مانگانه له كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی سروشتی دێت، مانای وایه ئه‌و ژنه هه‌موو هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست ده‌رده‌دات، به‌ڵام ڕه‌نگی خوێنه‌كه ده‌توانێ كێشه ته‌ندروستییه‌كانی جه‌سته‌ت بۆ دیاری بكات.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له جۆره‌كانی كێشه‌كانی سوڕی مانگانه‌ن به پێی ڕه‌نگی خوێنه‌كه:
- ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ت سوورێكی تێر بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له خوێنی خه‌ست، مانای وایه هۆڕمۆنی "پرۆجیسترۆن" له تۆدا زۆر چالاكه، هه‌روه‌ها هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین" له ڕێژه‌ی پێویست زۆرتره، ئه‌مه‌ش مانای وایه تێكچوونی ئه‌و هۆڕمۆنه له تۆدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره له‌م كاته‌دا خواردنی پاقله و شه‌كر و شیر و سپێتییه‌كان كه‌م بكه‌یته‌وه.
- ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ت سوورێكی مه‌یله‌و په‌مه‌یی بوو واته كاڵ، مانای وایه ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین" له تۆدا كه‌مه، ئه‌مه‌ش مانای وایه بۆ سوڕی مانگی داهاتووت یان پێش ده‌كه‌وێت یان دوا و كێشه بۆ مانگی داهاتووت دروست ده‌كات و پێویسته زۆر زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
- ئه‌گه‌ریش ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ت سوورێكی زۆر كاڵی مه‌یله‌و سپی بوو، مانای وایه تۆ كه‌مخوێنیت و پێویسته هه‌رزوو سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت و پشكنینی خوێن بكه‌یت، چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی وه‌ربگریت و ده‌ست به خواردنی ئه‌و خۆراكانه بكه‌یت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین و ئاسن وه‌ك گۆشتی سوور و سه‌وزه.
- ئه‌گه‌ر هه‌ست به بوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌ساسی ده‌كه‌یت له خوێنه‌كه‌تدا، مانای وایه هه‌وكردن (ئیلتیهاب) له خوێنه‌كه‌تدا هه‌یه، ئه‌م هه‌وكردنه‌ش پێویستی به سه‌ردانیكردنی پزیشك هه‌یه.
- ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌شت سوورێكی بریقه‌داره، واته سوڕی مانگانه‌ت زۆر سروشتی و ئاسایییه.