ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامه‌كانى سه‌ردان و دیداره‌كانى شاندى باڵاى ریفراندۆم له به‌غدا ده‌كرێت. ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاشكراى ده‌كات كه هه‌نگاوى دووه‌مى سه‌ردانه‌كانى شاندى باڵاى ریفراندۆم بۆ سه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و پشتیوانانى گه‌لى كوردستان، ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌بو كاروان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى ئابى 2017، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و جگه له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، سه‌رۆك و سكرتێرى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانیش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
روونى كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كه له ماوه‌ى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق كردووه، ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و سه‌ردان و دیدارانه ده‌خاته ڕوو.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وشه"، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له كوردستاندا، له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و پاش كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێكى تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕاى خستنه‌ڕووى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌كانى به‌غدا، بڕیار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بدرێت.
لاى خۆیه‌وه محه‌مه‌د ئیلخانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، به"وشه"ى راگه‌یاند، "شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو بوو له جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى به‌غدا هاتبووه داڕشتن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌غدا هه‌وڵى زۆریان دا دانوستان بكرێت و ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام ئێمه سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ى هه‌م ریفراندۆم ده‌كرێت و هه‌میش دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا درێژه پێ ده‌ده‌ین".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ و دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له هه‌مانكاتدا كۆمیسیۆن كاره ته‌كنیكییه‌كانى پێوه‌ست به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم رایى ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆمیش درێژه به دیدار و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دنیا ده‌دات".
به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، "له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى شاندى باڵاى ریفراندۆم له به‌غدا، ئیتر ده‌ست به سه‌ردانه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه پشتیوانى كوردستان و پێشمه‌رگه بوون و هۆ و ئامانجى ریفراندۆمیان بۆ روون ده‌كرێته‌وه".
"ریفراندۆم به بڕیارى زۆرینه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان دراوه، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له ئه‌نجامدانى له ئارادا نییه، كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌ن، له خۆیانه‌وه قسه فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌نگۆى دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانى ریفراندۆم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه راستی تێدا نییه، به‌ڵكو ریفراندۆم له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا ده‌كرێت و ته‌نیا یه‌ك لایه‌نى سیاسیش نییه كه له پرۆسه‌ى ریفراندۆم به‌شدار بێت و بچووكترین بیرۆكه و نیگه‌رانى له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت"، ئیلخانى واى گوت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له واده‌ى دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له 25ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵدا، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان چالاكییه‌كانى خۆى چڕتر كردووه‌ته‌وه، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات، ده‌ستى به زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و چین و توێژه جیاجیاكانى كوردستان كردووه، شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم لای خۆیانه‌وه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له رۆژانى داهاتووشدا شاندى ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ردانى وڵاتانى دنیا ده‌ست پێ ده‌كات.