عێراق لە ئامارێکی نێودەوڵەتیدا پێشەنگە و پێش ئێران دەکەوێت

:: AM:12:13:03/11/2016 ‌

بەرپرسانی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەمم، بڵاویانکردەوە، 90%ی هاوڵاتیانیان وەرزش ناکەن، عێراقیش پێشەنگی ووڵاتانی خەماویە.

رەزا مەلیک زادە، بەرپرسی لە وەزارەتی تەندروستی ئێرانی، لە کۆنگرەیەکی تەندروستی لە شاری یەزد، دەڵێت، 50%ی مردن لە ئێران، بەهۆی خواردنی خراپەوەیە.

هاوکات سەرۆکی زانکۆی عەون، حەسەن موسەوی جلک، دەڵێت ئێران خەماوی ترین ووڵاتە دوای عێراق لە ناو دەوڵەتانی جیهاندا.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆمەڵایەتی، لە ناو دەوڵەتە دڵخۆشەکاندا ریزبەندی 105ی وەرگرتووە لە ناو 185ووڵاتدا.

گووتیشی، کێشە دەروونیەکان زیاتر دەبن، لە هەندێک ناوچەی تاران 80%ی خەڵک کێشەی دڵتەنگی و خەمۆکیان هەیە.

بەپێی ریزبەندی رێکخراوی گالۆپ، لە توێژینەوەیەکدا لە بارەی کارگێڕی داهاتە مرۆییەکان ئەنجامدراوە، لە لیستی ئەو ووڵاتانەی زۆر تێدا دڵتەنگی و خەمۆکی هەیە عێراق پێشەنگە و ئێران پلەی دواتری هەیە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د