پیاوێكی تایوانی بڕیاری دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته مردووه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ته‌رمه‌كه‌ی برده ناو هۆڵی ماره‌بڕینه‌كه‌وه.
"سای چانگ چن" ته‌مه‌ن 30 ساڵ، دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی نێوان خۆی و "چن بی چی" 23 ساڵ، بڕیار ده‌دات ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن و له كۆتادا به‌یه‌ك بگه‌ن، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك و به‌ر له دوو ڕۆژ بۆ ئاهه‌نگه‌كه، كچه‌كه ده‌مرێت.
ئه‌م مردنه له ناكاوه‌ش وا له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاری سه‌یر ئه‌نجام بدات، له‌به‌ر ئه‌وه له ڕۆژی دیاریكراوی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، تابووتی لاشه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بات و گوڵ ده‌خاته سه‌ر جێیه‌كه‌ی، له جیاتی گۆرانی و سه‌ما، له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێ و دۆسته‌كانیاندا به كوڵ بۆ مه‌رگی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی كچه‌كه ده‌گرین.
ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی پرسه‌ی ئاهه‌نگه‌كه: