ئازاری جومگه‌كانی قاچ زیاتر له به ساڵاچوواندا باوه، به‌ڵام هه‌موو ته‌مه‌نێك ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه و پێویسته پشتگوێ نه‌خرێت و ئاگاداری خۆمان بین.
هۆكاری زۆر هه‌یه بۆ تووشبوون به ئازاره‌كانی جومگه، به‌ڵام له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به ئازاری درێژخایه‌نی ئێسك و جومگه بریتین له خوار ڕاگرتنی پشت و قه‌ڵه‌وی و وه‌ستان بۆ ماوه‌ی درێژ، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش كه لایه‌نێكی گرنگه بۆ خۆ پاراستن له ئازاره‌كانی ئێسك و جومگه‌كانی قاچ.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره زانایان ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌یان داناوه كه ڕێیه‌كی به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێسك و جومگه‌كانی قاچ:
پێكهاته‌كان و شێوازی به‌كارهێنانی:
پارچه‌یه‌ك سیری هاڕاو.
یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره زه‌رده‌چه‌وه.
یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره هه‌نگوین.
ئه‌م پێكهاتانه له ناو ده‌فرێكدا به باشی تێكه‌ڵ بكه و به‌كاری بێنه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ست ده‌كه‌ی ئازاری جومگه‌ی قاچت كه‌م بووه‌ته‌وه، تێكه‌ڵه‌كه بده له‌و شوێنه‌ی ئازاری هه‌یه و به نه‌رمی بیشێله، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 خوله‌ك پێوه‌ی بێڵه‌ره‌وه. هه‌فته‌ی دوو جار به‌كاری بێنه.
تێبینی: پێش به‌كارهێنانی ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه و پێكهاته‌یه‌ك تكایه پرس به پزیشك و پسپۆڕان یان شاره‌زایانی بواری جومگه بكه.