غه‌زه‌ل مسته‌فا ئه‌ستێره‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی "كورد ئایدڵ"، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌و و به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌وادارانی به‌جوانییه‌كه‌ی شۆك ده‌كات و باسی وه‌سفی جوانییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێتریین وێنه‌كانی، هه‌وادارانی غه‌زه‌ل خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه و پێیان گوتووه كه تۆ هه‌میشه جوانترینی ناو پڕۆگرامی "كورد ئایدڵ" بوویت له‌لای ئێمه.
به‌رده‌وام غه‌زه‌ل وێنه‌كانی له ناو باخدا بڵاو ده‌كاته‌وه، له پێشووتریشدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ئه‌و زۆر حه‌زی له شوێنی سروشتی و هێمنه كه وێنه‌ی لێ بگرێت و پشووی لێ بدات.
غه‌زه‌ل ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
شایه‌نی باسه، غه‌زه‌ل به نیازی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی دویته به ناوی "نیشتیمان" له‌گه‌ڵ (ڕێباز شه‌مامی)، به‌رهه‌مه‌كه له تێكست و ئاوازی (حه‌مه‌ساڵح فارابی)یه و له‌لایه‌ن (ئه‌فشین شوكری)یه‌وه، كاری میوزیكی بۆ كراوه و دواتریش كلیپی بۆ ده‌كه‌ن.
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"ی كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پڕۆگرامه‌كه بڕوات و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌و له پڕۆگرامه‌كه زیاتر گومان چووه سه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بڕوای هه‌وادارانی له و كچانه‌ی مانه‌وه شایسته‌تر بووه.