له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه، دایكان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خۆیان له منداڵه‌كانیان زیاتر ئاماده ده‌كه‌ن، گرنگترین شتیش كه پێویسته ئاگاداری بن، ژه‌می خۆراكی ته‌ندرووسته بۆ منداڵه‌كانیان.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" ئه‌م چه‌ند جۆره‌ی ژه‌می خۆراكی ته‌ندروستی بۆ دایكان خستووه‌ته ڕوو:
- پارچه گۆشتی پێكه‌نیناوی: پارچه‌یه‌ك گۆشتی چوارگۆشه بخه سه‌ر نانێكی تۆست، به بروكلی قژی بۆ دروست بكه، به دوو پارچه شلیك چاوی بۆ دانێ، برۆكانی به سه‌وزه و ده‌می به په‌نیر بڕازێنه‌وه.
- پارووی زمان ده‌رهاتوو: پارچه‌یه‌ك تۆست به سێگۆشه‌یی ببڕه، په‌نیر و كاهوو له ناوه‌وه‌یدا دانێ، بۆ ڕووخساره‌كه‌ی نیو پارچه ته‌ماته ببڕه، له‌گه‌ڵ خه‌یار، مه‌عده‌نووس و زه‌یتوون ڕووخساره‌كه‌ی دروست بكه وه‌ك وێنه‌كه.
- به‌یانی ئایسكرێم: ئه‌م ژه‌مه‌ش له چه‌ند پارچه‌یه‌ك كرێپی سێگۆشه پێك دێت، به پارچه مۆزی خڕ شێوه‌ی ئایسكرێمه‌كه‌ی پێ ببه‌خشه، به نوقڵی ڕه‌نگه‌وڕه‌نگ و قاوه بیڕازێنه‌وه وه‌ك وێنه‌كه.
- مانگا و هاوڕێ ورچه‌كه‌ی: وه‌ك وێنه‌كه، چه‌ن پارچه‌یه‌ك تۆست بۆ ڕووخساری مانگاكه، كرێپ بۆ ڕووخساری ورچه‌كه به‌كار بێنه، به مۆز، پرته‌قاڵ و شلیك، ده‌توانی ده‌م، لووت، چاو درووست بكه‌یت، توێكڵی پرته‌قاڵیش بۆ قژه‌كانیان.