ملیاردێرێك ئۆتۆمبێل و ئەپارتمان بەسەر كارمەندەكانیدا دەبەخشێتەوە

:: AM:11:15:05/11/2016 ‌

سافجی دهولاكیا، سەرمایەدارێكی هیندستانە و بە بۆنەی جەژنی دیوالی (واتە جەژنی رووناكییەكان) بڕیاری داوە بە دابەشكردنی 1260 ئۆتۆمبێل و 400 ئەپارتمانی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی كۆمپانیاكەیدا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە میدیاییەكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردووەتەوە، ئەو سەرمایەدارە خاوەنی كۆمپانیایەكی گەورەیە كە لە بواری بەرهەمهێنانی ئەڵماسدا كار دەكات، بۆ ئەمساڵ بڕیاری داوە بە تەرخانكردنی بڕی 51 ملیۆن روپیە لە قازانجی ساڵانەی كۆمپانیاكە، وەك دیاریی جەژنی دیوالی بۆ 1716 كەس لە باشترین كارمەندانی كۆمپانیاكەی.

جێی ئاماژەی ئەو سەرمایەدارەی هیندستان یەكەم جاری نییە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كاری لەو شێوەیە، بەڵكو پێشتریش لە ساڵی 2015 هەستابوو بە دابەشكردنی 491 ئۆتۆمبێل و 200 ئەپارتمان بەسەر كارمەندانی كۆمپانیاكەی و پێش ئەوەش لە ساڵی 2014 بڕی 50 ملیۆن روپیەی بە پارەی كاش بەسەر ئەو كارمەندانەی كۆمپانیاكەیدا دابەش كردبوو كە چالاكترینەكان بوون، هەر بە بۆنەی ئەو جەژنەوە.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی