زانایان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و ماده كیمیاییه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر له سه‌وزه و گه‌ڵا سه‌وزه‌كاندا هه‌یه، توانای خانه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، خواردنی ژه‌مێكی سپێنا‌غ چاڵاكی میتوكۆندریا له خانه‌كاندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌شی زۆر بچووكن له‌سه‌ر شێوه‌ی فاسۆلیا كه خواردنی چالاكبوون و گه‌شه‌ی خانه‌كانن.
سپێنا‌غ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 13 ماده‌ی دژه ئۆكسان له جۆری فلافانۆیده‌كانی تێدایه كه مرۆڤ ده‌پارێزن له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و پێست و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌وره‌ها سپێنا‌غ ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له پیاوان و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دانه‌كان له ژنان به رێژه‌ی %34 كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ماده دژه ئۆكسانانه‌یه كه كۆنترۆڵی دابه‌شبوونی خانه‌كان ده‌كه‌ن.
گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی سپێنا‌غ، بڕێكی زۆر باشیان له ڤیتامین K ی تێدایه، هه‌روه‌ها ڤیتامین C و ڤیتامین A و Eتێدایه، كه گرنگن بۆ خۆپاراستن له ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشیی دڵ و شه‌كره، كانزای مه‌گنیسیۆم به رێژه‌یه‌كی به‌رز له سپێناغدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها په‌ستانی به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت و دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزن له نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، سپێنا‌غ بۆ ئێسكه‌كانیش سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها توندی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی ڕه‌بۆ كه‌م ده‌كاته‌وه، داڕوشانی جومگه‌كان، لاوازبوونی ئێسك (كه‌مبوونه‌وه‌ی بارستایی ئێسك) و هه‌وكردنی جومگه‌ی رۆماتیزمی ناهێڵێت.
ئه‌مه‌ش سه‌لـمێنراوه كه سپێنا‌غ سه‌رئێشه كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی فرمانه‌كانی مێشك ده‌دات به تایبه‌تی له به‌ساڵاچووه‌كاندا، چاوه‌كان له كزبوون ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها سپێنا‌غ كانزای ئاسنی تێدایه كه پێویسته بۆ خۆپاراستن له كه‌مخوێنی.