هه‌ندێك خه‌ڵك له كاتی سه‌رما، به بۆنی ناخۆش و پێش نانخواردنیش ده‌پژمن، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش یان نه‌خۆشییه‌كی ساده‌ن، یان تووشبوون به په‌تا و ڤایرۆس.
به پێی زانیاریی زانایان، پژمین ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له گۆڕانكاری له سروشت و جه‌سته، هه‌روه‌ها هه‌ندێك بۆنی وه‌ك خۆڵبارین، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا، دووكه‌ڵ و بۆنی عه‌تر، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی گیرانی كونیله‌كانی لووت و به‌رگه هه‌واوی هه‌ناسه‌دان، له‌به‌ر ئه‌مه به پژمینێك هه‌موو ئه‌و ڤایرۆس و هۆكارانه‌ی كه لووت ده‌گرن به‌و بۆنانه، پاك ده‌بێته‌وه و هه‌ناسه‌دان چاك ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و ڤایرۆسانه‌ی به هۆی بۆنه نسرووشتییه‌كانیانه‌وه ده‌چنه ناو لووت، به هیچ شتێك پاك نابنه‌وه، بۆیه كاردانه‌وه‌ی سروشتیی پژمین ئه‌م كاره ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند هۆكارێك بۆ پژمین هه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانیان بوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك و حه‌ساسییه‌ت "هه‌سته‌وه‌ری"ی تایبه‌تییه له تاكه‌كاندا.
هه‌ندێك خه‌ڵك به بینین یان به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر ده‌پژمن، ئه‌مه‌ش به "پژمینی ڕووناكی" ناسراوه، %10 بۆ %35 دانیشتوانی ناوچه گه‌رمه‌كان تووشبووی ئه‌م حه‌ساسییه‌ته‌ن، هه‌روه‌ها "snatitaion" ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه به برسێتی پژمینیان دێت و تا نان نه‌خۆن پژمینه‌كه‌یان ناوه‌ستێت.