كه‌شتییه‌ك كه پڕی بووه له په‌ناخوازی كوردی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی چوونیان به‌ره‌و ڕۆمانیان كه‌شتییه‌كه‌یان ده‌شكێ و زۆربه‌یان تا ئێسته بێ سه‌روشوێنن.
ئاریان ئه‌مین باجه‌لان، په‌ناخوازێكی كوردی هه‌رێمی كوردستانه و ئێسته له كه‌مپه‌كانی یۆنانه، به "وشه"ی گوت، كه‌مێك به‌ر له ئێسته زانیاری‌یان پێ داین كه كه‌شتییه‌ك كه له توركیاوه به‌ره‌و ڕۆمانیا ڕۆیشتووه، له ناو ئاوه‌كه‌دا شكاوه و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ئاوه‌كه‌وه.
زیاتر گوتی، ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه 82 كه‌س بوون، هه‌موویان خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه سه‌ریان، 25 كه‌سیان ڕزگاربوون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته ئه‌وانی تر بێسه‌روشوێنن.
ئه‌مساڵ ئه‌گه‌رچی به به‌راورد به ساڵانی 2014 و 2015 ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و یۆنان و توركیا ڕۆیشتوون تا بگه‌نه ئه‌وروپا، ڕووی له كه‌می كردووه، به‌ڵام هێشتا به هه‌زاران كورد له كه‌مپه‌كانی یۆنانن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێكن بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن به‌ره‌و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان ده‌داتێ.
زانیاریی زیاتر..