شیر خواردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ماده خۆراكی و كانزایییه‌كان، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شیر له رۆژدا نه‌ك هه‌ر به‌شێك له پێداویستییه‌كانی جه‌سته به ماده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دابین ده‌كات، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر چالاكیی مێشك و ته‌ندروستیی ده‌روونیش هه‌یه.
به گشتی ئێمه سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شیر ده‌زانین و به‌رده‌وام پزیشكه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی شیر بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان پێویسته، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری زیانه‌كانی زۆر خواردنه‌وه شیر ببین.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه‌ی شیردا واته به‌ڕێژه‌ی سێ كووپ له ڕۆژێكدا یان زیاتر له یه‌ك لیتر له شیری ته‌ڕ له ماوه‌ی (48) سه‌عاتدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ مردنی پێشوه‌خته.
پێكهاته‌ی شیر شه‌كری (گالاكتۆزی) تێدایه، خواردنی شه‌كری گالاكتۆزیش زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی جه‌سته و ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خت زۆر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له خواردنه‌وه‌ی شیردا.
شیری وشك ڕیژه‌ی دژه ئۆكسانی پێویستی تێدا نییه و به‌رگری جه‌سته‌یی منداڵ زیاد كه‌م ده‌كاته‌وه و زیان به گه‌شه‌ی منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، شیری پێویستی به كه‌مێك كاته، تا به باشی هه‌رس ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵ، پێكهاته ماده خۆراكییه ده‌سكردییه‌كانی ناو شیر تووشی سكچوون و غازاتت ده‌كات، له كاتی گۆڕینی شیری ته‌ڕ بۆ وشك، ئۆكسانی كۆلیسترۆڵی دروست ده‌بێت، كه زیانی بۆ دڵ و خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه.